راپۆرت
نرخی وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاكی ماڵان بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی خشتەیەك كە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوەتەوە، نرخی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی ماڵان و شوێن و ناوچە بازرگانی و پیشەسازیەكان و شوێنكارەكانی له شارى سلێمانی دیاریكراوە.
بەپێی خشتەكە، كرێی یەك مانگی خۆڵ و خاشاكی ماڵان و شوقەكان 5 هەزار دینارە، گەرماوەكان و وینەگرو تاقیگەكان و دوكانی فۆتۆكۆپی، چاپخانە بچوكەكان،ماست فرۆشەكان، ئارد فرۆشەكان، 10 هەزار دینارە، گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل، ئاشەكان، شوێنی فرۆشتنی تایە و پارتی ئۆتۆمبێل و شوێنی فرۆشتنی مەوادی كیمیایی،سەرتاشەكان و ئارایشتگاكان، دوكانەكانی وەك بەرگدرو كەمالیات و پەراوگە و نوسینگەكان 15 هەزار دینارە.
هەروەها گەراجی شوشتنی ئۆتۆمبێل، عەلوە، كەناڵەكانی راگەیاند، بانكە بازرگانیەكان، شوێنی فرۆشتنی گۆشت و كەرەستەكانی خۆراك، گۆرەپانی گواستنەوەی هاوڵاتیان بۆ ناوەوە و دەرەوە، كارگە بچوكەكان، كۆمپانیای بازرگانی، شوێنی فرۆشتنی بۆیاخ، فرۆشتنی خواردنەوە گیانی، نۆرینگەی پزیشكی، سەنتەری پزیشكی، تورشی فرۆشەكان، مانگانە 20 هەزار دینارە.
جیا لەو شوێنانەی سەرەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە لە 25 هەزارەوە دەست پێدەكات بۆ 200 هەزار دینار كە شوێنە گەورەكان دەگرێتەوە و لەگەڵ نەخۆشخانە ئەهلیەكان.
كاروان حسێن، بەڕێوەبەری كۆمپانیای چیمەن كە كاری كۆكردنەوەی پارەی زۆنێكی سلێمانی دەكات بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند مانگێك دەبێت دەستمان بە كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك كردووە لە زۆنی خۆمان كە گەڕەكی بەختیاری و كوردسات و دەوروبەری دەگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تیمەكانمان هەموو مانگێك بەسەر ماڵەكان دەگەڕێن و پارەكەش زۆر نییە بۆ ماڵەكان 5 هەزار دینار و بۆ شوێنەكان و دوكان و بینا بازرگانییەكان بەپێی ئەو بڕە پارەی دیاریكراوە وەردەگیرێت".
وتیشی "بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان پابەندی پێدانی پارەی خۆڵ دەبن و ئەوەی پارە نەدەت لەسەری كۆدەبێتەوە و دواتر لە كاتی مامەڵەی خانوو یان هەر فەرمانگەیەكی تر تا ئەو كاتەی پارەی خۆڵ نەدات هیچ كارێكی بۆ ناكرێت".
بەشێك لە دوكاندار و خاوەن كار و شوێنكارەكان نیگەرانن لەوەی كە ئەو نرخەی دیاریكراوە بۆیان زۆرە و لەگەڵ كارەكەیان یەك ناگرێتەوە.
عەزیز سەعید، خاوەنی دوكانی زێر لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەو پارەی كە دیاریكراوە مانگانە 20 هەزار دینارم لێ وەردەگیرێت ئەو پارەیە زۆرەو من بە هەموو مانگەكە 3 سەتڵ خۆڵم نییە و بگرە هەر هیچ خۆڵم نییە".
وتیشی "ئەو بڕیارەی كە كۆكردنەوە و كێشانەوەی پارەبێت لە هاوڵاتی حكومەت بە خێرایی دەیخاتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵام خزمەتگوزاریەكانمان لە ماوەی ساڵانی رابردوو تا ئێستا نەتوانراوە بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بكرێن".