ئەحمەد ئارام
کڕینی پێشوەختەی یەکە لە کەرتی خانووبەرە و کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و ئابووری
پری سەیڵ بریتییە لە شێواز و مۆدیلی کڕینی موڵک یاخود خزمەتگوزاری پێش بەدەستهێنانی لەلایەن کڕیارەوە، ئەم مۆدێلە زیاتر لە ناوچەی ئاسیا بەکاردێت بەتایبەت لەکەرتی خانوبەرەدا.
چەند ساڵێکە ئەم مۆدێلی کڕینە لە بازاڕەکانی هەرێم کاری پێدەکرێت بەتایبەت لە کەرتی خانوبەرەدا.
دروستکردنی ئەم مۆدیلە لەلایەن بازرگانەکانەوە لەو کاتەوە سەریهەڵدا کە سەرمایەدارەکان سەرمایەی تەواویان لە بەردەست نەبوو بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە یاخود جێبەجێکردنی، بڕی ئەو پێشەکی و قیستانەی لە سەرەتاوە تا کۆتایی پرۆژەکە لە کڕیاری وەردەگرن وەک سەرمایە بەکاریدێنن. بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی ١٩٩٤ ئەم مۆدیلە لە وڵاتی چین بەکارهاتووە.
دروستکردنی ئەم مۆدیلە لەلایەن بازرگانەکانەوە لەو کاتەوە سەریهەڵدا کە سەرمایەدارەکان سەرمایەی تەواویان لە بەردەست نەبوو بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە یاخود جێبەجێکردنی، بڕی ئەو پێشەکی و قیستانەی لە سەرەتاوە تا کۆتایی پرۆژەکە لە کڕیاری وەردەگرن وەک سەرمایە بەکاریدێنن. بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی ١٩٩٤ ئەم مۆدیلە لە وڵاتی چین بەکارهاتووە.
بۆ نموونە پرۆژەی نیشتەجێبوون یاخود پرۆژە بازرگانییەکان کە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە هەوادا واتە (دەستبەکار نەبووە پرۆژەکە، مۆڵەتی فەرمی نییە، نەخشەی پەسندکراوی بڵاونەکراوەتەوە و...هتد)، پرۆژەکە لە بازاڕەکان کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت بە پێشەکی کە لە ١٥٪ وە دەستپێدەکات و بە شێوازی قیست فرۆشتنیان پێوەدەکرێت.
لەکوردستان نموونەی ئەو پرۆژانەمان بیستووە کە پرۆژەکە تەواوکراوە و کوالێتی باشبووە و لە ئاستی چاوەڕاوانی کراودا بوو، بەڵام زۆرینە پێشتر بەڵێنی زۆر دەدەن و دواتر بە کوالێتییەکی نزم و چاوەڕوان نەکراو تەواوی دەکەن، پرۆژە هەبووە وەبەرهێنەرەکە نەیتوانی پرۆژەکە تەواوبکات و نەختینەیەکی زۆری هاوڵاتییان لە پرۆژەکان گیر دەخوات و کاریگەری لەسەر ئاستی ئابووریی وڵات و حکومەت و تاک دروستدەکات.
کاریگەرییەکانی پری سەیڵ (Pre-Sale Housing) لەسەر ئابووریی وڵات و تاک:
1.کاریگەریی ئەرینی دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی جێبەجێکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون و زیادبوونی داواکاری لەسەر پرۆژەکان، چونکە وەبەرهێنەر پێویستی بە سەرمایە نابیت بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە لە کورتخایەندا، بەڵام لە درێژخایەندا کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر ئابووریی وڵات و زۆرێک لە وەبەرهێنەرەکان ناتوانن پرۆژەکان کۆتایی پێبێنن و پێویستیان بە هاوکاریی حکومەت دەبێت و دەبنە بارگرانی لەسەر تاک و حکومەت.
2.سەرمایە نابێتە کێشە بۆ وەبەرهێنەر بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە بە پێشەکی یەکەمی یەکەکە دەست بە پرۆژەکە دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردن (کە نەبوونی سەرمایە گەورەترین کێشەی پرۆژەکانی جیهانە).
3.کەمکردنەوەی نەختینە لە بازاڕدا، دابەزێنی هێزی کڕین.
4.ونبوونی نرخی راستەقینەی خانووبەرە لە ناوچەکە.
5.داواکردنی قەرز یاخود سلفە لە حکومەتی ناوەندی بۆ ئەو پرۆژانەی کە تەواونەکراوە کە دەبێتە بارگرانی لەسەر حکومەت.
6.دابەزینی کوالێتی پرۆژەکان.
7.تەواونەبوونی زۆربەی پرۆژەکان لە کاتی خۆیدا.
8.هەڵهاتنی خاوەن کۆمپانیای وەبەرهێنەر یاخود مایەپووچ بوونی.
9.ونبوونی ڤێژەی خواست و خستنەڕوو لە بازاڕدا، دروستکردنی یەکەی زیاد لە پێویست، ئەمەش دەبێتە هۆی داڕماندن و رووخانی نرخی سێکتەرەکە، یاخود دروستنەکردنی یەکەی پێویست و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی و ناجێگیریی نرخ.
* باشترین کات بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکەدایە کە لە سەرتاوە یەکەکە بەدەست بهێنیت، بەڵام مەترسی (Risk Investment Rate) لەنێوان ٣٠٪ بۆ ٦٠٪ دەبێت و ئەمە رێژەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر کڕیار.
* لە جێبەجێ کردنی رێژەی ٦٠٪ بۆ سەرەوە رێژەی (Risk Investment Rate) دادەبەزێت بۆ ١٥٪ بۆ ٢٠٪ کە ئەمە مەترسییەکی گونجاوترە . کەمترین مەترسی لەسەر ئاستی جیهان بۆ کەرتی خانوبەرە دەبێت لەنێوان ٣٪ بۆ ٥٪ بێت.
* ناوی کۆمپانیا یاخود وەبەرهێنەر کاریگەری نییە لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەکە، نموونە ٨ لە گەورە کۆمپانیا وەبەرهێنەرکانی نیشتەجێبوون لە وڵاتی چین بەهۆی ئەم سیستمەوە مایەپووچ بوونی خۆیان راگەیاند.
شیکردنەوەی نرخەکانی ئاستی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوونەکان:
1- لە کورتخایەندا نرخی پرۆژەکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون بەرزدەبێتەوە، خواستێکی زۆر دەبێت لەسەر وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە.
1- لە کورتخایەندا نرخی پرۆژەکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون بەرزدەبێتەوە، خواستێکی زۆر دەبێت لەسەر وەبەرهێنان لە کەرتی خانوبەرە.
2- ئاستی وەبەرهێنان لە لایەن کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانەەوە زیاتردەبێت.
3- بەرزبوونەوەی نرخ و دابەزێنی کوالێتی پرۆژەکان.
دەبێت هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن لەو پرۆژانەی کە هێشتا لە هەوادان و لە بازاڕدا بەردەستن و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت، یاخود ئەو پرۆژانەی پێشەکییەکەی رێژەیەکی کەمە ئەمانە مەترسی هەیە لەسەر تەواونەبوونی پرۆژەکە.
ئیستا زۆرێک لەو پرۆژانەی بەردەستن بەم جۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەڵین بە کڕیاڕ دەدرێت لە ماوەیەکی کورتدا قازانجی باش بەدەستدەهێنیت و باس مەترسییەکانی بۆ ناکرێت. لەکاتێکدا سێکتەری خانوو بەرە لەو سێکتەرانەیە کە قازانج تێیدا بۆ کورتخایەن نییە وەبەرهێنانی درێژخایەنە پێویستی بە کات دەبێت.
کڕیاری کەرتی خانوبەرە لە هەرێم لەئێستادا نازانێت ئەو بڕە پارەیە دەیدا بەو یەکەیە هەمان بەهای ئەو نرخەیە ئەو پرۆژەیە یاخود نا.
باشترین مۆدێل بۆ کڕیار
باشترین مۆدیل بۆ کڕیار کە حکومەت پێویستە پەیڕەوی بکات و کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لە مەودای درێژخایەندا لە نموونەی پرۆژەی عەلوەی شاری هەڵەبجەیە کە دوای تەواوبوونی پرۆژەکە بەردەستبوو بۆ کڕیاران، لەو حاڵەتەدا کڕیار دەزانێت ئەو نرخەی دەیدات بە پرۆژەی بازرگانی یان یەکەی نیشتەجێبوون هەمان ئەو بەهایە کە پێویستە وەریبگرێتەوە یاخود نەخێر.
باشترین مۆدیل بۆ کڕیار کە حکومەت پێویستە پەیڕەوی بکات و کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لە مەودای درێژخایەندا لە نموونەی پرۆژەی عەلوەی شاری هەڵەبجەیە کە دوای تەواوبوونی پرۆژەکە بەردەستبوو بۆ کڕیاران، لەو حاڵەتەدا کڕیار دەزانێت ئەو نرخەی دەیدات بە پرۆژەی بازرگانی یان یەکەی نیشتەجێبوون هەمان ئەو بەهایە کە پێویستە وەریبگرێتەوە یاخود نەخێر.
پێویستە لەسەر حکومەت ئەو کۆمپانیا وەبەرهێنانەی کە پرۆژە پێشکەشدەکەن ناچاربکات کە دەبێت سەرمای دەستپێکردن تاکو رێژەیەکی دیاریکراوی پرۆژەکە بەردەست بێت بەپێی کوالێتی کۆنترۆڵ و نابێت کڕین و فرۆشتنی پێوەبکرێت بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو کێشانە نەبێتەوە کە ئاماژەمان پێکرد لە درێژخایەندا.
سەرچاوە :
https://core.ac.uk/download/pdf/145016936.pdf
خ.غ
خ.غ