ئەحمەد  ئارام

ئەحمەد ئارام

کورتهێنانی میزانیەی حکومەتی عیراق

لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی دروستبوونی کورتھێنان  لە میزانیەی حکومەتی عیراق بڵاوبویەوە. کە بە گەورەترین رێژەی کورت هێنان هەژمار دەکرێت لە مێژوودا، بۆیە لێرەدا چەند زانیاری و داتایەک لەسەر خەرجی و داهاتی نەوتی عیراق لەم چەند ساڵی رابردوو دەخەینە روو.

خەرجی عیراق لە ساڵی 2019 گەیشتە 111.8 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی کە بەرامبەر ساڵی 2018 زۆر زیادی کردوە  61.49 بلیۆن دۆلارە و بە ڕێژەی 45٪ زیادی کردوە،  زۆری ئەم ڕێژەیە بۆ موچەی فەرمانبەرانە کە دەکاتە 52 بلیۆن دۆلار  وە پێشبینی بانکی ناوەندی جیهان خەرجی حکومەتی عیراقی لە ساڵانی داهاتوو 2023 ڕێژەکە بەرز بیتەوە بۆ  117بلیۆن دۆلاری ئەمریکی .  بەرامبەر داهاتی حکومەتی عێڕاق  لە ساڵی 2019  داهاتی گەیشتە 92 بلیۆن دۆلار کە لەم ساڵەدا گەورەترین کورت هینانی لە بودجەی حکومەت رویدا، بەڵام لە ساڵی ڕابردوو2018 داهاتی حکومەت لە خەرجی زیاتر بوو بە ڕێژەی 6020 کە لەو ساڵەدا توانی داهاتی زیاد بکات لە خەرجیەکانی و ئاماژەیەکی باش بوو بۆ حکومەت، لە ساڵانی شەڕدا لە 2013وە تاکو2017 بودجەی حکومەت لە کورت هیناندایە.
  
سەرچاوەی سەرەکی داهاتی عیراق ھەناردەکردنی نەوتە کە لە کۆتای مانگی ساڵی 2018 زۆرترین ڕێژەی تۆمار کرد لە میژووی عیراقدا بە  ناردنی  30862000 بەرمیل لە یەک رۆژدا کە بووە هۆی زیاد بوونی داهات و کەمی خەرجی لە ساڵی 2018.

 لە کۆتای ساڵی 2017 رۆژانە 3802000 بەرمیل هەناردە کردوە، بەپێی راپۆرتەکان بەرھەمھێنانی نەوت لە عیراق لە سەرەتای مانگی 2020 دا 4501000 بەرمیل بوە لە رۆژێکدا، ڕێژەیە کەمی کردوە بەراورد بە کۆتا مانگی2019  کە دەکاتە  4569000 بەرمیل لە رۆژێکدا.
کەم ترین ڕیژەی بەرھەمھێنانی نەوت لە ساڵی 2003 تۆمار کراوە لە مانگی 4 دا کە 134000 ھەزار بەرمیل  بووە.
 
میزانیە: 
میزانیە ساڵانە ئامادە دەکرێت لەلایەن حکومەتی عیراق بۆ دیاریکردنی خەرجی و داهاتەکانی لە ماوەی ساڵێكدا، دەرئەنجامەکانی میزانیە سێ حاڵەتە بەم شێوەیە؛

1- کاتێک حکومەت داهاتی زیاتر بێت لە خەرج کردن پی دەوترێت فائض کە ئەمە ئاماژەیەکی کە حکومەت باجی زۆرتر وەر گرتوە دەتوانیت لەو ساڵەدا ڕێژەیەک لە قەرزی بانکی ناوەدنی جیهان بداتەوە . 

2- کاتیک داهات و خەرجی یەکسان دەبێت ئاماژەیە بە ھاوسەنگی لە بودجە ئەم حاڵەتەش ئاماژەیەکە کە پێوسیتە حکومەت گرنگی زیاتر بە کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و داهاتی زیاتر بکات .

3- کورت هینانی ئەم حاڵەتە کاتێک دروست دەبێت کە خەرجی زیاتر دەبێت لە داهاتی حکومەت ئاماژەیە بە کێشەی ئابووری لە وڵات  توانای  دانی موستەحەقاتەی نیە کە لەسەری بیداتەوە  وە ئێستا عیراق لەو حاڵەتەدایە.

ناسەقامگیری عێڕاق لە روی ئەمنی و شەڕی داعش و شەڕی مەزھەبی و بوونی گەندەڵیەکی زۆر لەسەرجەم کەرتەکان و دابەزینی نرخی نەوت ھۆکاری سەرەکی بوون لە کورتھێنان لە بودجەدا، سەرچاوەی سەرەکی داھاتی عێڕاق  لەسەر فرۆشتنی نەوتەو زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە پشت بە بەرهەمھێنانی نەوت دەبەستن زۆرتر توشی ئەم  کورت هینانە دەبن لە بودجەدا.
 
چارەسەرکردنی کێشەی کورتھێنان لە بودجەدا:
بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورت هینانی بودجە  وڵاتان هەڵدەستن بە زیاد کردنی گەشەی ئابووری لە وڵاتدا بۆ بەدەست هینانی داهاتی زیاتر  دروست کردنی سەقامگریی لە وڵاتدا بۆ ڕاکێشانی بازرگانی بیانی و ئاسانکردنی  رێگا یاساییەکان بۆ ڕاکیشانیان.

-ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج لە عێڕاق کە ڕیژەی باج لە عیراقدا ڕیژەکەی کەمە،  زیاد کردنی باج لەسەر ئەو کۆمپانیانەی کار دەکەن لە بواری دەرهینانی نەوتدا.

-قەرز کردن لە بانکی ناوەندی جیهان ئەمەش یەکێکە لەو چارەسەرانەی زۆربەی وڵاتان دەیگرنە بەر بۆ کورت هینانی بودجەدا و چارەسەرێکی خێرایە و بەڵام کێشەی دریژ خایەن بەدوای خۆیدا دەهێنت لە پێدانەوەی قەرزەکەدا ئەستەم دەبیت .

-چاکسازی لە کەرتی فەرمانبەرانی حکومەت و ئەو ڕێژە زۆرەی لە فەرمانبەران کەم بکرێتەوە و کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەکان.
-حکومەت دەبێت گرنگی زیاتر بدات بە گەنج و ئامادە کردنیان  چونکە گەنج یەکێکە لە سەروەتەکانی وڵات و دەتوانێت کاریگەری گەورەی هەبێت لەسەر پێشچوونی ئابووری لە هەموو کەرتەکانی وڵاتدا.

-دەبێت حکومەت متمانە بگەڕێنێتەوە بۆ کەرتی تایبەت و دەرفەتی یەکسان بە کۆمپانیاکان بدات. 

-پێداچونەوە بەسەر سیستەمی بانکی بۆ پشتگیری کردنی ئەو کۆمپانیا عەقاریانە بەوەی توانای کارکردنیان زیاتر بکەن و ئاسان کاریان بۆ بکرێت لەلایەن بانکەکانەوە.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan