گشتی

شاژنی بەریتانیا نامەیەکی جێهێشتووە تاوەکو 63 ساڵی دیکە نابێت بکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاژنی بەریتانیا نامەیەکی جێهێشتووە تاوەکو 63 ساڵی دیکە نابێت بکرێتەوە
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

لە پێش مردنی شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا نامەیەکی بۆ دانیشتوانی ئوستوراڵیا نووسیوە و لە یەکێک لە کۆشکەکانی ئەو وڵاتە شاردراوەتەوە کە نابێت تاوەکو 63 ساڵی دیکە بکرێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە "لە کۆشکی شاژنە ڤیکتۆرییا لە شاری سیدنی لە وڵاتی ئوستورالیا نامەیەکی نهێنیی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم هەیە کە لەسەری نووسیوە (فەرموون ئەم نامەیە بکەرەوە لە رۆژێکی دڵخوازی خۆتدا لە ساڵی 2085 و پەیامەکەم بە خەڵکی سیدنی بگەیەنە)".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێی پێشبینییەکان ئەو بابەتەی لە نامەکەدا هەیە بابەتێکی گرنگ و شۆکهێنەرە بۆ جیهان، بەڵام تاوەکوئێستا تەنانەت کەسە نزیکەکانی شاژنیش نازانن چی لە نامەکەدا نووسراوە و بەپێی بڕیارەکەی شاژنیشبێت نابێت تاوەک و ئەو بەروارە کەس نامەکە بکاتەوە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا شاژنە ئەلیزابێسی دووەم کۆچی دواییکرد و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هاوخەمی خۆیان بۆ بەریتانیا دەربڕی.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە