راپۆرت

سیکۆتین کێشان لەبری جگەرە و نێرگەلە پەرەدەسێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیکۆتین کێشان لەبری جگەرە و نێرگەلە پەرەدەسێنێت
مەودا میدیا- رێباز حەسەن

دیاردەی کێشانی سیکۆتین پەرەدەسێنێت و ژمارەیەکی زۆر  ئاڵودەی بوون و پێویستە حکومەتی هەرێم  رێگە لە تەشەنەسەندنی بگرێت و پزیشکێک باس لە زیانەکانی دەکات و دەڵێت سیکۆتین مادەی ئەسکۆلۆتی تێدایە و بەخێرای کار دەکاتە سەر جگەر و سییەکان و دوو هێندەی جگەرە و نێرگەلە زیان بەوکەسانە دەگەیەنێت کە سیکۆتین دەکێشن،کوڕێک قسە بۆ مەودا میدیا دەکات و دەگێڕیتەوە کە هاوڕێیەکی عەرەبی فیری سیکۆتین کێشانی کردووە،

سیکۆتین کێشان خەریکە دەبێتە دیاردە و هەندێ لە گەنجان لەبری جگەرە و نێرگەڵە دەیکێشن، کاتیک ئەو سیکۆتینە دەکەنە سەر ئاگر تاگەرم دەبێت و دواتر دەیخەنە سەر کەوچکێک و بۆنی دەکەن تاچیێژی لێوەر دەگرن ئەمە وتەی ئارام عەزیزی تەمەن 28ساڵە،کە ناوی خوازراوی کوڕێکە و دانیشتوی شارۆچکەی عەربەتە، بۆ مەودا میدیا وتی "ماوەی 7 مانگە فێری کێشانی سیکۆتین بووم کە بۆن و تامێکی تایبەتی هەیە ئەویش لەڕێگەی هاوڕێیەکمەوە فێربووم کە عەرەبە و ئێستا لێرە نەماون و گەڕاونەتەوە شوێنی خۆییان و لەگەڵ چەند  هاوڕێیەکی ترم شەوانە دوو و سێ سیکۆتین بە دووکەڵ دەکێشین و پارەشی زۆری تێناچێت و لە جگەرە و نێرگەلە هەرزان ترە".

رێنوار جەعفەر تەمەن 31ساڵ، یەکێکی ترە لەو کەسانەی سیکۆتینی کێشاوە و ئێستا پەشیمانە ئەو بۆ مەودا میدیا باس لەوە دەکات "زۆر جار لەگەڵ هاوڕێکانم سیکۆتینم دەکێشا، بەڵام هەستم دەکرد خراپە بۆیە بڕیارمدا نەیکێشم و زۆر پەشیمانم لەوەی کە پێشتر سیکۆتینم کێشاوە".

تەرزە کەمال، توێژەری کۆمەڵایەتیییە بۆ مەودا میدیای روونکردەوە "بێگومان ئەو شتانەی کە نامۆن و گەنج ئالودەییان دەبێت لەڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونیەوە زیانی هەیەو ئەوکەسانەی سیکۆتین دەکێشن لە بارێکی ئاڵۆزی دەروونیدا دەژین و رێگە خۆشکەرە بۆ کێشانی شتیتر بۆیە پێویستە گەنجان خۆییان لە کێشانی ئەو شتە پیسە دوربخەنەوە".

دکتۆر ئاراس حمەڕەشید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جگەر و هەناوی گشتی سەبارەت بەزیانەکانی سیکۆتین بۆ مەودا میدیا ئاماژە بەوەدەکات "لەبەر ئەوەی سیکۆتین مادەی ئەسکۆلۆتی تێدایە بەخێرای کاردەکاتە سەر جگەر و سییەکان و دوو هێندەی جگەرە و نێرگەلە زیان بەوکەسە دەگەیەنێت کە بەکاری دەهێنێت بۆیە دوورکەوتنەوە لێی باشترین ڕێگەیه".

محەمەد عەبدوڵڵا مامۆستای ئاینییه بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر هەر شتێک گەنجی بەرەو لادان بردو زیانی کۆمەڵایەتی و تەندروستی هەبوو ئەوا لەشەریعەتی پیرۆزی ئیسلامیشدا جێگەی نابێتەوە و ناشەرعی و حەرامە و سیکۆتین کێشانیش دەچێتە ئەو بازنەیەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب