تەندروستی

داوای بەرەنگاربوونەوەی گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بە شوێنی كاركردن دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای بەرەنگاربوونەوەی گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بە شوێنی كاركردن دەكرێت
مەودا میدیا- كارزان عەبدوڵڵا

هەریەك لە رێكخراوی نێودەوڵەتیی كار و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای بەرەنگاربوونەوەی گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بەشوێنی كاركردن دەكەن لەوانە گرژی، خەمۆكی و نیگەرانی.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویكردەوە، هەر كەسێكی پێگەیشتوو لە كۆی شەش كەسی پێگەیشتوو بەدەست شڵەژاویی دەروونییەوە دەناڵێنێت و رێكخراوی نێودەوڵەتیی كار داوای هەوڵدانی زیاتر دەكات بۆ باشتركردنی دۆخی تەندروستی لە شوێنی كاركردن ئەویش لەڕێگەی پێشكەش كردنی راسپاردەی نوێ بۆ كەمكردنەوەی گرژی لە شوێنی كاركردن و تێپەڕاندنی ئەو مەترسیانەی هەڕەشە لە تەندروستی دەكەن لە شوێنی كاركردن.

ئەو دوو رێكخراوە نێودەوڵەتییە ئەوەیان خستەڕوو فشاری دەروونی دەرەنجامی گەورەی هەیە لەسەر كۆمەڵگە و ئەو كەسانەی لە شوێنی كاركردن دەناڵێنن و گرفتیان هەیە و ساڵانە 12 ملیار رۆژی كاركردن دەفەوتێت بەهۆی خەمۆكی و نیگەرانی و ئەوەش بەهاكەی هەزار ملیار دۆلارە.

د.تیدروس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی وتی "ئێستا كاتی ئەوەیە سەرنج بدرێتە ئەو كاریگەرییە نەرێنیانەی شوێنی كاركردن لەسەر تەندروستی دەروونی دروستی دەكات".

بەڕێوبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی وتیشی" تێكچوونی تەندروستی دەروونی پێدەچێت ببێتە هۆی لاوازكردنی كەسەكان و ئاستی بەرهەمهێنان".

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا لەوەی نزیكەی ملیارێك كەس لەسەرتاسەری جیهان لە تێكچوونی باری دەروونیدا ژیاون پێش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید-19 و ئەو پەتایە دۆخەكەی خراپتركرد لەو رووەوە.

مەنال قزی، لێپرسراوی كاروباری سەلامەتی و تەندروستیی كاركردن لە رێكخراوی نێودەوڵەتیی كار بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند" ئامارەكان سەبارەت بەگرفتی تەندروستی لە شوێنی كاركردن جێی نیگەرانییە و لێپرسراوێتیەكی گەورەیان لەبەردەمدایە".

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێكی نوێدا ئاماژەی بەوەكردووە كاركردنێكی شایستە هێمنی دەروونی بە خاوەنەكەی دەبەخشێت و لە خۆڕازیبوون و هەستی متمانە بەخۆبوون دەبەخشێت و بەرهەمی باشی دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە دۆخی كاركردنی زیان بەخش و خراپ و پەیوەندی خراپ لە شوێنی كاركردن رۆڵی دەبێت لە تێكچوونی دۆخی دەروونی و زیادبوونی گرفتی دەروونی.

لەو راپۆرتەدا ئەوە خراوەتەڕوو، دەكرێت شوێنی كاركردن كێشەكان زیاتر بكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی تەندروستی دەروونی دروست بكات لەوانە جیاكاری لەسەر بنەمای رەگەز و تەمەن.

لە دیارترین راسپاردەكانی ئەودوو رێكخراوە نێودەوڵەتییە بریتیە لە مەشق پێكردنی لێپرسراوانی كار بۆئەوەی تێبینی ئاماژە نەرێنیەكانی هیلاكی دەروونی لە شوێنی كاركردن بكەن و وەڵامدانەوەیان هەبێت بۆ ئەو كەسانەی بەدەست ئەو كێشانەوە دەناڵێنن لە شوێنی كاركردن.

ر. ئ











Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان