تەندروستی
چی بخورێت بۆ ژەمی بەیانی تەندروستە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژەمێکی گرنگ لە رۆژەکەدا ژەمی یەکەمی رۆژ خواردنی نانی بەیانییە کە سەرچاوەی تەندروستی کاربۆهیدراتی تێدا بێت بۆ دابینکردنی وزە، چەوری و ریشاڵی خۆراکی کە یارمەتی دەدات هەست بە ئامادەبوونن بکەیت بۆ چالاکییەکانت لە تەواوی رۆژەکەدا، هەروەها دەبێت پرۆتینیش تێدا بێت، چونکە بەشداری دەکات لە دروستکردن و پاراستنی ماسولکەکان.
چەندین جۆری نانی بەیانی هەیە کە خۆراک بۆ جەستە دابیندەکات کە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە، بۆ نموونە، نانی بەیانی پێکهاتوو لە هێلکە، گۆشتی لەقوتونراو لەوانەیە 500 کالۆری یان زیاتر لەخۆ بگرێت، هەروەها پێشنیار دەکرێت کەمێک چەوری و شەکری پاککراو و کالۆری هەبێت.
ئەمانەی خوارەوە خۆراکی سەرەکین بۆ نانی بەیانییەکی تەندروست:
- دانەوێڵەی تەواو: وەک نانی دانەوێڵەی ئاسایی یان نانی قاوەیی.
- پرۆتینی چەوری نزم: هێلکە، پاقلەمەنی، گۆشتی کەم چەوری، و گوێز.
- پاقلەمەنیەکان: سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتین و ڕیشاڵی خۆراکی.
- بەرهەمی شیری کەم چەوری: شیر، ماست، پەنیری کەم چەوری
- سەوزەو میوە: وەک میوەی بەستوو یان تازە، شەربەتی سروشتی بێ شەکری زیادکراو و شەربەتی تێکەڵ ، بەڵام باشترە لە جیاتی شەربەتەکانیان هەموو سەوزەو میوە بخۆین.
پێویستە بەیانیان خۆمان لادەین لە خواردنی خواردنە سورەکراوەکان، چونکە رەنگە خواردنە سورکراوەکان مەترسی قەڵەوی دروستبکەن خۆلادان پێویستە لە گۆشتی پڕچەوری و ئەو خۆراکانەی خوێیان تێدایە بە رێژەیەکی زۆر.
رێژەی ئەو خۆراکانەی بۆ نانی بەیانی ئامادە دەکرێت کەم بێت نانی بەیانی دەکرێت درەنگ بیخۆن، چونکە کاتی نانی بەیانی بە پێی گونجاندنە و پێویست ناکات دەستبەجێ پاش هەستان لە خەو بیخۆن.
پێشنیازدەکرێت کاتێکی دیاریکراو لە نێوان ژەمەکان بەجێ بهێڵن، ڕەنگە بڕی نانی بەیانی بچوک بێت، وەک: خواردنی مۆز، یان ماست لەگەڵ میوەی تازە، یان دروستکردنی شەربەتی تێکەڵ بە بەکارهێنانی سەوزە و میوەی تازە.
س،ر