تەندروستی

هۆکارەکانی گەورەبوونی لیمفە گرێکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی گەورەبوونی لیمفە گرێکان
مەودا میدیا-

د. بڕیار سەباح، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێن لە بابەتێکدا باس لە گەورەبوونی لیمفە گرێکان دەکات، نووسیویەتی:

هۆکارەکانی گەورەبوونی لیمفگرێکان:

أ-هۆکاری گەورە بوون لە لیمفەگرێیەک یان چەند لیمفەگرێیەکی دیاری کراودا :
1- هەوکردنی گەروو.
2- هەوکردنی ددان .
3- هەوکردنی گوێی ناوەڕاست.
4- هەوکردنی ڤایرۆسی.
5- نەخۆشی سیل.
6- شێرپەنجەی لیمفەگرێکان.
7- کاتێک شێرپەنجەی هەر ئەندامێکی جەستە بڵاودەبێتەوە بۆ لیمفە گرێیەک.

ب- هۆکاری گەورەبوونی زۆربەی لیمفە گرێکانی جەستە لە هەمان کاتدا :
1- هەوکردنی ڤایرۆسی وەک: ڤایرۆسی EBV، سوورێژە، ڤایرۆسی جگەری، روبێللا، ئایدز.
2- هەوکردنی بەکتریایی وەک: زوهەری، تای ماڵتا، سیل، گرانەتا.
3- هەوکردنی کەڕوویی: هیستۆپلازما.
4- هەوکردنی مشەخۆری وەک: تۆکسۆپلازما.
4- هەندێک نەخۆشی رۆماتیزمی.
6-شێرپەنجە وەک: شێرپەنجەی لیمفە گرێکان، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی بڵاوەبوو.
7- کاردانەوە بۆ هەندێک دەرمان و مادەی کیمیاوی.
8- هەندێک نەخۆشی دەگمەن کە تووشی لیمفە گرێکان دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان