تەندروستی
لەم وەرزەدا چۆن پێستمان لە وشکبوونەوە و قڵیشاویی بپارێزین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و سەرما، ناخۆشییەکانی پێست زیاتر دەبێت بە تایبەت کە لە پاییز کەشوهەوا وشک دەبێت و ئەوەش کاریگەری لە سەر روخسار و دەست و قاچەکان کە زیاتر بەدەرەوەن دروست دەکات، بۆئەوەی رووبەڕووی ئەو کێشە و گرفتانە نەبینەوە پێویستە پێست بەشێداری بهێڵینەوە تاوەکو بەردەوام خاوەن پێستێکی جوان و گەنج بین.
زۆرجار بۆ مانەوەی پێست بەشێداری پسپۆڕانی ناخۆشییەکانی پێست پێشنیازی بەکارهێنانی دەرمان و کرێمی تایبەت بە شێدارکردنەوەی پێست دەدەن.
بۆ مانەوەی پێست بەشێداری، پێویستە ئەم کارانە بکرێت:
1- لەکاتی خۆشۆردن دووربکەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم، چونکە پێست ناسک و وشک دەکاتەوە، پێویستە ئاویی شلەتێن بەکاربهێنرێت.
2- رۆژانە بڕی ئاوی پێویست بخۆرەوە کە کەمتر نەبێت لە 8 پەرداخ.
3- دەتوانیت ماسکی شیر و ئاو بە پارچەیەک لۆکە بدەی لە روخسارت بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک و دواتر بیشۆ.
4- کرێمی شێدارکەرەوەی تایبەت بە روخسار و دەست و قاچ بەکاربهێنرێت.
5- بەکارهێنانی بەرهەمی جوانکاری سروشتی بێ مادەی کیمیایی.
س،ر