تەندروستی

شەکر و زیانە تەندروستییەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەکر و زیانە تەندروستییەکانی
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و چەوری و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەربڵاوە، بە تایبەت لەناو ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرەوەیە.

زۆرجار پسپۆڕانی خۆراک هۆشداری دەدەن لە پارێزگاریکردن و زیادەڕویی نەکردن لە خواردنی شەکرو چەوری، ئەو کەسانەی شەکری زۆر دەخۆن چەند نیشانەیەکیان تێیدا دەردەکەوێت، هەر بۆیە پێویستە شەکر کەمبکەنەوە یان هەر نەیخۆن.

نیشانەکان بریتین لە:

1- زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر باری دوروونیت دەگۆڕێت و میزاجیت دەکات.

2- بەردەوام تووشی شڵەژان دەبیت.

3- لەدوای خواردنی ژەمەکان هەست بە هیلاکی و ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت.

4- چەوری جگەر دروستدەبێت.

5- هەست بەخواردنی رێژەیەکی زۆر شەکر دەکەیت و ئەگەر نەیخۆیت بێزار دەبیت.

6- کێشی جەستەت زیاد دەکات.

7- چەند پەڵە یان نیشانە لەسەر قاچەکانت دەردەکەوێت، چونکە خواردنی زۆری شەکر وادەکات درەنگ برینەکانی جەستەت ساڕێژ ببن.

8- تووشی هەڵئاوسانی سک و غازات دەبیت.

9- لێدانی دڵ خێرا دەبێت.

10- گرفتت لە کرداری هەرس بۆ دروست دەبێت.

 11- زیان بەکرداری کۆڵۆنت دەگات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان