کوردستانی
سبەی پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایەکی گرنگ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هیچ بڕیارێکمان نەداوە بۆ راگرتنی کۆبوونەوەکان و دەوامی فەرمانبەران ئاماژەی بەوەشکرد سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەنگدان بە پرۆژە یاسای نەهێشتنی قاچاغبردنی نەوت.
مونا قەهوەچی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشییەکی مەترسیدارە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت وەزارەتی تەندروستیی لەگەڵ ئۆرگانەکانی دیکە کە پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە هەموویان لەسەر خەتن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەم نەخۆشییە و دەبێت هاوڵاتییان و فەرمانبەرانیش هاوکاربن".
سەبارەت بە راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە قەهوەچی وتی "ئێمە وەک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هیچ بڕیارێکمان نەداوە بۆ راگرتنی کۆبوونەوەکان و دەوامی فەرمانبەران، بەڵام تەنها کاتی دەوامی فەرمانبەران کەم کراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکان کەمدەکرێتەوە لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتییاندا، هەروەها هەر کاتێک راپۆرتەکان لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندییەکانەوە ئامادەکران و بە پێویستمانزانی ئەو پرۆژەیە ببێتە یاسات ئێمە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، چونکە بەرژەوەندی گشتیی لەلای ئێمە گرنگە".
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی "سبەی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای نەهێشتنی قاچاغبردنی نەوت کۆدەبێتەوە، کە پرۆژە یاساکی گرنگە و بەپێویستمانزانی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە یاسا".