گشتی

دوو کتێبی فەلسەفیی نوێی د. ساماڵ مانیی بڵاودەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کتێبی فەلسەفیی نوێی د. ساماڵ مانیی بڵاودەبێتەوە
مەودا میدیا-

 دوو کتێبی نوێی د.ساماڵ مانی لە بواری فەلسەفەدا بڵاودەبێتەوە، مەودا میدیا زانیویەتی مانگی داهاتوو هەردوو کتێبەکە لە هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاودەکرێنەوە و دەگەنە زۆرینەی کتێبخانەکانی کوردستان و دەست خوێنەری کورد.

کتێبەکانی د.ساماڵ مانی، بەشێکن لە دوو پرۆژەی نووسینی فەلسەفیی نوێ کە ئەوانیش "پرۆژەی نووسین لەسەر فەیلەسووفی رادیکاڵی سەدەی رابردوو (کواین)، لەگەڵ پرۆژەی نووسینی 'سەرزەمینی مانا' کە سەبارەت بە فەلسەفەی زمان و مانایە".

د. ساماڵ مانی، لە پێشەکیی کتێبەکانیدا بەم جۆرە باسی ئەو زنجیرە کتێبە نوێیانەی دەکات لە بواری فەلسەفەدا "'پرۆژەی نووسین' بریتی نییە لە نووسینی کتێبێک لەسەر بابەتێک یان فەیلەسوفێک. پرۆژەی نووسین، بریتییە لە چەند کتیبێکی جیا و سەربەخۆ، بەڵام بە ئاراستەیەک کە ئاراستەی ئەو پرۆژە نووسینە دەگەیەنێت، ئەو کتێبانەی لە پرۆژە نووسینێکدا دەنووسرێن دەبێت بە جیا و سەربەخۆ مەبەست بگەیەنن نەک بەشێک بن لە کتێبێکی دوورودرێژ کە دابەشکرابن، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو کتێبانەی یەک پرۆژەی نووسینن دەبێت پێکەوە یەک ئاراستە وەرگرن لە پرۆژەکەدا". د.سامال مانی ئەوەشی وتووە "پرۆژە نووسین دەکرێت لە بەشێکی فەلسەفەدا بێت ،یان سەرنج خستنە سەر گۆشەی جیاواز بێت لە پرسێکی فەلسەفەدا، یا  دەرخستنی گۆشە جیاکانی تێڕوانینی فەیلەسوفێک بێت، هتد.  ئەمە راستە بۆ بوارەکانیتریش. هەر چوار پرۆژە نووسینە فەلسەفییەکانم، مەبەست لێیان دروستکردنی چەند پایەیەکی تایبەتی فەلسەفی بوون لەناو هزراندنی فەلسەفی بەزمانی کوردی، سەرچاوەیەکی گرنگن لە تێگەیشتن لە فەلسەفە، تایبەت و ئاراستەکراون بۆ تێگەیشتن و توێژینەوە و فەلسەفە خوڵقاندن لە زمانی کوردیدا".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان