تەندروستی

بە خواردنی مشتێک بادەم یارمەتی تەندروستی ریخۆڵەکانت بدە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە خواردنی مشتێک بادەم یارمەتی تەندروستی ریخۆڵەکانت بدە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

رۆژانە خەڵکێکی زۆر هەیە کە بەدەست کۆڵۆن و کێشەی ریخۆڵەکانییەوە دەناڵێنێت، بادەم یارمەتیدەری راستەوخۆی بەشێک لە کێشەکانی کۆڵۆن و ریخۆڵەکانە، هەر بۆیە ئەگەر بۆت کرا رۆژانە چەند دانەیەکی لێبخۆ.

بادەم یەکێکە لەو خواردنانەی کە بە خواردنی تەندروست ناوی دەرکردوو، چونکە خاوەنی دژە ئۆکسیدان و ترشەلۆکە چەورەکانە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پسپۆڕانی "کینگز کالج" لە لەندەن دەرکەوتووە بادەم کاریگەری راستەوخۆی لە سەر ئەو میکرۆبانە هەیە کە رۆڵیان لە هەرسکردنی خواردن هەیە.

ئەم لێکۆڵینەوە دەریدەخات ئەو کەسانەی بادەم دەخۆن بەراورد بە گروپەکانی دیکە کە بادەم ناخۆن دۆخیان باشترە، هەروەها خواردنی بادەمی هاڕاو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت قەڵەو نەبن و خواردنی زۆر نەخۆن باشە و یارمەتیان دەدات کە بە تێری بمێنەوە.

بادەم ێگرە لە دروستبوونی چەوریی، کۆنترۆڵی شەکری خوێن و دژە شێرپەنجەیە، هەروەها لە کەشوهەوای گەرم و وشک گەشە دەکات و زیاتر لە ئاسیا و بەشێکی ئەروپا بەرهەم دێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە