تەندروستی

بۆچی پێویستە لەکاتی سەرما پرتەقاڵ بخۆین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی پێویستە لەکاتی سەرما پرتەقاڵ بخۆین؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

پرتەقاڵ میوەیەکی پایزە و زستانەیە و لەم دوو وەرزەدا خواستێکی زۆر لەسەر پرتەقاڵ هەیە، چونکە یەکێکە لەو میوە بەسوودەکان گرنگی زۆری بۆ جستەی مرۆڤ هەیە.

سوودەکانی پرتەقاڵ بریتین لە:

1. پرتەقاڵ بڕێکی باش پێکهاتەی ریشاڵی و کاربۆهێدرات و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ لەش سوودێکی زۆری هەیە.

2. خواردنی پرتەقاڵ بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمی ئاسنیان هەیە گرنگە و رێگە نادات تووشی ئەنیمیا ببن.

3. خواردنی پرتەقاڵ سوڕی خوێن لە لەشدا چالاک دەکات. 

4. میوەیەکی بەسوودە بۆ ئەو کەسانە نەخۆشی شەکرەیان هەیە لەبەر ئەوەی رێژەی شەکری تێدا کەمترە.

5. کرداری هەرسکردن چالاک و چارەسەی قەبزییە، چونکە دەوڵەمەندە بە مادە ریشاڵییەکان.

6. لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەتپارێزێت ،چونکە پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە.

7. بەرگریی لەش بەهێزدەکات و دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت و سەرمایە.

هەموو خواردنێک ئەگەر زۆری لێبخورێت بێگومان زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێت بە رێژەیەکی دیاریکراو بخورێت، بۆ نمونە پرتەقاڵیش بۆ ئەو کەسانەی کە قورحەی گەدەیان هەیە، دەبێت شەربەتی پرتەقاڵ نەخۆن، زۆرخواردنی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ددان و کەمکردنەوەی کالسیۆم لە لەشدا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن