تەندروستی

شێلم بخۆ و خۆت لە سەرما بپارێزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێلم بخۆ و خۆت لە سەرما بپارێزە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

وەرز وەرزی شێلمە و هاوڵاتییان روو لە خواردنی دەکەن، خواردنی شێلم سوودی هەیە و لە وەرزی سەرما پارێزگاری لە جەستەی مرۆڤ دەکات لەکاتی سەرما و پەتا وەرزییەکان.

ئەم سەوزەیە هەر لە دێر زەمانەوە خواردنێکی سەرەکی هاوڵاتییانەی کوردستان بووە، بە تایبەت خەڵکی کەمدەرامەت دەیانخوارد،  
شێلم رێژەیەکی زۆر مادەی خۆراکی تێدایە و خواردنێکی تەندروستە، شێلمێکی ئاسایی نزیکەی 35 کالۆری و 4 گرام ریشاڵی تێدایە و لەکاتی کوڵاندنیشی پرۆتین و ڤیتامینی بۆ زیاددەبێت.

ئەم خۆراکە بەسوودە بۆ کۆڵۆن و نەخۆشییەکانی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە و قەبزی ناهێڵێت، لە شێلمدا گەڵاکەشی بەسوودە و ئەگەر وەک چا لێبنرێت و بخورێتەوە ئەوا بۆ پتەویی ئێسکەکان بەسوودە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە