گشتی

رووداوێکی هاتوچوو برینداربوونی 33 کەسی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچوو برینداربوونی 33 کەسی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

لەدوای ئەوەی پاسێک لەئامەدی باکووری کوردستان وەرگەڕا، 33 کەس بریندار دەبن، رووداوەکە لە قەزای بیسمیلی ئامەد روویداوە لەدوای ئەوەی شۆفێری پاسەکە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە، پاسەکە وەرگەڕاوە.
 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2022، لەنێوان چنارە و بیسمیل لەئامەد رووداوێکی هاتوچوو رویداوە، بەهۆی باران و تەڕبوونی رێگاکە شۆفێری پاسەکە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و پاسەکە لەرێڕەویی خۆی دەرچووە.

لەدوای ئەوەی ژمارەیەک لە سەرنشینەکان لەناو پاسەکەدا گیریان خواردووە پەیوەندی بە تیمەکانی فریاگوزارییەوە دەکەن و ئەوانیش دەگەنە سەریان و رزگاریان دەکەن.

لەرووداوەکەدا 33 کەس بریندار دەبن کە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

رووداوەکانی هاتوچوو لەوڵاتی تورکیا زۆرن و بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی رووداوەکانی هاتوچوو لەماوەی یەک ساڵدا 274هەزارو 615 کەس بریندار و زیاتر لە 5 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. 


ژ.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان