گشتی

بایدن بۆ یاریزانەکانی ئەمریکا، خوای گەورە ئێوەی خۆشئەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن بۆ یاریزانەکانی ئەمریکا، خوای گەورە ئێوەی خۆشئەوێت
مەودا میدیا-


بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات یاری نێوان ئەمریکا و ئێران وەک یارییەکی سیاسیی لە مۆندیالی قەتەر سەیر دەکرا، لەدوای دۆڕانی ئێران بەرامبەر ئەمریکا، بەشێکی خەڵکی ئێران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، هۆکارەکەشی بۆ ئەو باردۆخەی ئێستای ئێران دەگەڕێتەوە کە خەڵکی بەدەست سیاسەتەکانی کۆماری ئێسلامییەوە دەناڵێنن. 

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی یاریزانەکانی وڵاتەکەی دەربڕی و پێی وتن؛  خوای گەورە ئێوەی خۆشئەوێت.

بایدنی 80 ساڵە لەمیانی قسەکانیدا بۆ چەند جارێک ناویی ئەمریکا دەهێنێت و دەڵێت، ئەم یارییە، یارییەکی گەورە بوو.

لەمۆندیالی قەتەردا، ئەمریکا بەبردنەوەی بەرامبەر ئێران توانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو و یاریی دواتریشی لە گەڵ هۆڵەندا دەبێت.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن