گشتی

چۆنیەتی پاککردنەوەی چاوی غاز

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی پاککردنەوەی چاوی غاز
مەودا میدیا-

پیسبوونی چاوی غاز کێشەیەکی سەرەکی خانمانە، بۆیە گرنگە رێگەیەکی باش بزانرێت بۆ پاککردنەوەی چاوی غاز کە خراپی نەکات و زیانی پێنەگەیەنێت.

هەنگاوی یەکەم، پێویستە چاوەکانی غازەکە بە تەواوەتی ساردببەنەوە، دواتر لێبکرێنەوە بخرێنە ناو قاپێک  ئاوی گەرم و زاهی تێبکرێت و جێی بهێڵە تاوەکو سەر غازەکە پاکدەکەیتەوە.

هەنگاوی دووەم، سۆدەی نان بەکاربهێنە بیکەرە کەمێک ئاو لە قاپێکدا بەشێوەیەک سۆدەکە کۆبێتەوە لە بەشێکی ئاوەکە، دواتر سۆدەکە بخەرە سەر ئیسفنج یان شاڵێکی کەمێک زبر چاوی غازەکانی پێبشۆ و سەرجەم چاوەکان لە قاپە سۆدەکەدا بۆ چەند خولەکێک جێبهێڵە و دواتر بیانشۆ پاکدەبنەوە.

هەروەها رێگەیەکی دیکە بۆ پاککردنەوەی چاوی غاز سرکەی سپییە کە دەتوانرێت کوپێک سرکەی سپی لەگەڵ دوو کوپ ئاو تێکەڵبکرێت و بیپرژێنیت بەسەر چاوی غازەکەدا و بیسڕیتەوە، چونکە سرکە یارمەتی لابردنی چەوری دەدات، دواتر بە جوانی چاوی غازەکان بشۆ.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن