گشتی
ئێران دروستکردنی وێستگەیەکی دیکەی ئەتۆمی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا-
تەلەفزیۆمی فەرمیی ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئێران بەفەرمی دەستی بە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی لە باشوری رۆژئاوای وڵاتەکەی دەستپێکردووە.
تەلەفزیۆمی فەرمیی ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئێران بەفەرمی دەستی بە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی لە باشوری رۆژئاوای وڵاتەکەی دەستپێکردووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیسنای ئێرانی، لەزاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی دروستدەکات کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەوە.
راگەیاندنی ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێران و توندوتیژییەکانی بەرامبەر خۆپیشاندەران، بووەتە هۆی ئەوەی ئابلۆقەی ئابووری زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت و ململانێکانی ئمریکا و ئێرانیش بەردەوامی هەیە.
راگەیاندنی دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی ئەتۆم لەلایەن ئێرانەوە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا تاران رایگەیاند، بەرێژەی ٦٠٪ دەستیان بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە.
ژ.م
ژ.م