نێرگز قادر

نێرگز قادر

عيراق بەبڕیارێک ژنان ناچاری بێدەنگی دەکات

لەکاتێکدا عيراق به دۆخێكی تايبەت له رووی سياسی و كۆمەڵایەتیی و ئابوریی تێدەپەڕێت ،کەچی حکومەتی فیدراڵی ھێندە بڕیار دەردەکات نازانم لە چ ئاڕاستەیەکەوە خزمەت بە دۆخی کۆمەڵایەتیی دەکات؟ بڕیارەکانیش نیشانەی پیاو سالاری حوکمڕانی پیاوانی نێو حکومەتی فیدرڵدایە.
 ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم چەن رۆژێک بەر لە ئێستا بڕیارێک بڵاوکرایەوە کە چیتر لەکاتی ئەنجامدانی ھاوسەرگیریی دووەم ژنی یەکەم ناتوانێت داوای جیابوونەوە بکات، بڕیارەکە ھیچ روونکردنەوەیەکی لەگەڵ نەبوو کام ژن ناتوانێت داوای جیابوونەوە بکات؟.
کاتێک پیاوێک بێ پاساوی بۆ شەرع و قانوون. ژنێکی تر دەھێنێت ھیچ بیانوێکی گونجاوی نییە، چۆن دەکرێت ژن بە زۆر ناچار بکرێت بێدەنگیی ھەڵبژێرێت؟ ئەم بڕیارە کێشەی کۆمەڵایەتیی زیاتر دەکات تووندووتیژیی و خۆکوشتن و سووتان زیاتر دەکات و خزمەت بە خێزانی عيراقی ناكات له رووی کۆمەڵایەتییەوە.
 خۆزگە لە بری ئەم بڕیارانە بەژیانی کۆمەڵایەتیی و یاسا کۆنەکانی عيراق و بێکاری و رێژەی ھەژاریدا دەچوونەوە، چونکە ئەم بڕیارە نەک خزمەت ژن ناکات بەڵکو ژن دەکات بە کۆیلە و ژیانی ناچاری ھەڵبژێرێت، کاتێک ژن دەکەوێتە دۆخێکی لەو جۆرە بەر لەدەرچوونی ئەم بڕیارە چەند خوێندنەوە بۆ دەروونی ئەو کرا لەرووی زانستییەوە ئەی کاتێک ژنێک دەروونی تێک دەچێت چی بەسەر خێزانەکان دێت؟.
کەواتە ئەم بڕیارە ھیچ خزمەت ناکات، دەبێت ئیترعيراقیيەكان بيريان بێتەوه ئێستا ئێمه له سەدەی بيست و یەکین، دونيا دونيای ته كنەلوژیا و پێشەکەوتنە، تازە تازە عيراق ده گەڕێتەوە سەردەمی نەزانی.
ھیوادارم رێکخراوەکانی ژنان ئەمە قبوڵ نەکەن و ھیچ ژنێکی عيراقيش نەچێتە ژێر باری بڕیارێکی لەو شێوەیە.

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan