چاوپێكەوتن
فریاڵ عەبدوڵڵا: پارتی نەیویست پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێتەوە بە یەکێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مەودا میدیا چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی دۆخی کەرکوک ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت گەندەڵییەکی زۆر لە پرۆژەکانی شارەکەدا هەیە کە لەلایەن راکان جبووری، پارێزگاری ئەو شارەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات نەگەڕانەوەی پارتی هۆکاربوو بۆ ئەوەی پارێزگاری کەرکوک عەرەب بێت.
فریاڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی مەودا میدیادا وەڵامی چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە دۆخی کەرکوک دەداتەوە.
دۆخی ئێستای کەرکوک چۆنە؟
فریاڵ عەبدوڵڵا: لەئێستادا کەرکوک بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت لەڕووی خزمەتگوزارییەوە بە تایبەتی دەبینین گەندەڵییەکی زۆر لە پرۆژەکانی شارەکەدا هەیە کە لەلایەن راکان جبووری، پارێزگاری ئەو شارەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە پیاوێکی بە رەگەز عەرەبی شۆڤینییە بە تایبەت لە گەڕەکە کوردییەکان خزمەتگوزارییەکان زۆر خراپە و خۆڵ و زبڵێکی زۆری تیادا کۆبووەتەوە.
یەکێتی لەگەڵ ریفراندۆم نەبوو، هۆکار چییە؟
فریاڵ عەبدوڵڵا: ئەنجامدانی ریفراندۆم لە شارەکە خواستی کەرکوکییەکان و یەکێتی نەبوو، لەبەر ئەوەی ئێمە ئەو دیوی پرۆسەکەمان لێ دیاربوو کە چۆن حکومەتی عیراقی هێز دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە شەڕی داعشدا پێشمەرگە ئازادیان کردبوون، بەڵام ئەوەبوو کە زۆربەی زۆری لیستی برایەتی و پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵهاتن بۆ هەولێر و کەرکوکیان بەجێهێشت، ئەمەش وایکرد دۆخی کەرکوک ئاڵۆزتربێت.
پارتی بۆچی نەگەڕایەوە کەرکوک؟
فریاڵ عەبدوڵڵا: ئەوکاتە ئێمە داوامان لە پارتی و لیستی برایەتی کرد بگەڕێنەوە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەوەی پارێزگارێکی کورد کە پشکی یەکێتی بوو دابنێرێت نەک جێگری پارێزگا کە عەرەب بوو ببێتە پارێزگاری کەرکوک، بەڵام پارتی نەیویست پارێزگاری کەرکوک بدرێتەوە بە یەکێتی، بەداخەوە تاوەکو ئێستاش باجەکەی دەدەین.
کاراکردنەوەی لیژنەی مادەی 140 گرنگی چییە بۆ کەرکوک؟
فریاڵ عەبدوڵڵا: کیشەیەکی دیکەش هەیە لە کەرکوک کێشەی زەوی زار و داگیرکردنیان لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە، بۆیە کاراکردنەوەی مادەی 140 زۆر گرنگە و کاریگەری دەبێت لەسەر دۆخی پێکەوە ژیان و کۆمەڵایەتی و قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لە 2017 عەرەبەکان بە هەلیان زانی و گەڕانەوە و بەشێک لە زەوییەکانیان لە کورد داگیرکرد هەرچەندە لە دوای 2003وە ئەوان قەرەبووکرانەوە و ئەو کوردانەی لە سەردەمی بەعس دەرکرابوون هاتبوونەوە شوێنی خۆیان، بۆیە ئومێدمان هەیە ئەو مادەیە چارەسەری ئەو کێشانە بکات و گرێبەستە کشتوکاڵییەکان کە بۆ ئەو عەرەبانە کراوە هەڵبوەشێتەوە و بدرێتەوە بە خاوەنەکانی خۆیان.
ئەم خولەی ئێستای ئەنجومەنی عیراق دەتوانێت چی بکات بۆ کەرکوک؟
فریاڵ عەبدوڵڵا: پێویستە لایەن و هێزە سیاسییە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەکگرتوو و یەک دەنگبن و چارەسەری کێشەکانی کەرکوک بکەنە خاڵی یەکەمی کارەکانیان و هەوڵی جدی بدەن و چاودێربن بەسەر کارەکانی پارێزگاری کەرکوکەوە کەموکوڕییەکان بگەیەنن بە حکومەتی عیراق، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزراری و پرۆژە بۆ کەرکوکییان جێبەجێ بکرێن، هەروەها خاڵێکی گرنگی دیکە ئەوەیە پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەکاتی دانانی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 جەخت بکەنەوە لە پشکێکی باش لە بودجە بۆ شاری کەرکوک دابنێن بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری لە بواری خوێندنی کوردی و گەشەپێدانی خزمەتگوزاری پێشکەشبکرێت.
تاچەند گرنگە کەرکوک رادەستی هێزە ناوخۆییەکان بکرێتەوە؟
فریاڵ عەبدوڵڵا: لە دوای ریفراندۆم لە ساڵی 2017 هاوسەنگی هێز لە کەرکوکدا گۆڕا ئێمە لە %46ی ئەو ناوچانەمان لەدەستدا کە پێشمەرگە بە خوێنی ئازادیکردبوو، بۆشایەکی ئەمنی دروستبووە لەنێوان هێزە هاوبەشەکانی عیراق و هێزی ئیتیحادی کە بووەتە مۆڵگەیەکی باشی داعش و هێرشدەکەنە سەر ناوچە ئارامەکان، بۆیە زۆر گرنگە ئەو ناوچانە بدرێنەوە هێزی پێشمەرگە یان ئەو هێزە هاوبەشەی بڕیاری وایە لە خەڵکی ناوچەکە دروستبکرێت، چونکە ئەوان زیاتر شارەزای خەڵک و ناوچەکان و دەتوانن شارەکە بپارێزن، بۆیە باشترە ئەو شارە بدرێتەوە دەست هێزە ناوخۆییەکان.
بۆچی کورد پۆستەکانی کەرکوکی لەدەستدا؟
فریاڵ عەبدوڵڵا: بەهۆی نەگەڕانەوەی پارتی زۆربەی زۆری پۆستەکان لەدەستدرا کە پشکی کوردبوون، چونکە ئەوان ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە کەرکوک و پێیان داگیرکراوبوو، بەڵام یەکێتی شارەکەی جێنەهێشت و رێگەی بە داگیرکردنی نەدا هاوشێوەی موسڵ لەلایەن وڵاتانی هەرێمییەوە کە پارتی جێبەجێکارەکەی بوو.
دواکاری یەکێتی چییە بۆ کەرکوک؟
فریاڵ عەبدوڵڵا: جێبەجێکردنی مادەی 140 یەکێکە لە داواکارییە گرنگەکانی یەکێتی و چاککردنی دۆخی کەرکوك هەمیشە لە کارە لە پێشینەکانی یەکێتی بووە، چونکە لە پێناو کەرکوکدا سەدەها شەهیدمانداوە.
س.ر