خولەکانی جیهان

زیدان لەسەر مێزی گفتوگۆیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیدان لەسەر مێزی گفتوگۆیە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەفسانەی فەرەنسی و راهێنەری پێشوی یانەی ریال مەدرید زینەدین زیدان لە لیستی بەرژەوەندیی تیپە نوێکاندا دەرکەوت بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتوودا دەست بەسەر کاروباری راهێنەرایەتی بکاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی "ئیکویپ"ی فەرەنسی، زیدان لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی بە سەرۆکایەتیکردنی تیمەکانی بەرازیل و پورتوگالەوە هەبووە و بەم دواییانە بووەتە یەکێک لە کاندیدەکانی راهێنەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

رۆژنامە فەرەنسیەکە ئاماژەی بەوەکردووە: کە بەربەستی زمان لەوانەیە گریمانەی زیدان بۆ راهێنەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

پێشتر چەندین راپۆرت بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە زیدان بۆ هەمان مەبەست ئۆفەرەکانی پریمەرلیگی دابەزاندووە.

ئیکویپ دەڵێت: ئەمەریکا لەگەڵ تیمێکی گەنج لە مۆندیالی 2022ی قەتەردا بەشداری کردووە و ئاواتی ئەوەی هەیە کە لە مۆندیالی ساڵی 2026دا باشتر نمایش بکات، بۆیە دەیانەوێت زیدان لە سەرۆکی پڕۆژە نوێیەکە بێت.

جێی ئاماژەیه که هەڵبژاردەی ئەمەریکا دواهەمین خولی جامی جیهانی لە قۆناغی16ی مۆندیال ماڵئاوایی کرد دوای دۆڕانی (3-1) بە هۆڵەندا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب