عیراقی
ئایا سەرۆک وەزیرانی عیراق دەتوانێت، رێگری لە بە قاچاخبردنی دۆلار و کۆنتڕۆلکردنی نرخەکەی بکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
محەمەد شیاع سودانی، بڕیاری نوێی بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و رێگری کردن لە بەقاچاخبردنی دەرکرد، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ژورە بازرگانییەکانی عیراق کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی، لە گەڵ ژورە بازرگانییەکانی عیراق کۆبوونەوەی ئەنجامدا بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی و کۆمەڵێک بڕیاریشی سەبارەت بەو بابەتە دەرکرد.
بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەمشێوەیە بووە؛
- دەروازەیەکی نوێ بۆ بازرگانان لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەکرێتەوە بەمەبەستی کڕینی دراوی بیانی.
- بانکی ناوەندی بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار پشتیوانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەکات.
- کۆبونەوەی نێوان سەرۆک وەزیران، یەکێتی ژورە بازرگانییەکان، پارێزگاری بانکی ناوەندی، بەڕێوەبەری دەروازە سنورییەکان، باج، گومرگ و پێشانگا بازرگانییەکان بەشێوەی هەفتانە بەردەوام دەبێت بۆ چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکان.
- پرۆسەی هاوردەکردن و هەناردەکردن لەلایەن هەمو ئەو کۆمپانیایانەی لە وەزارەتی بازرگانی تۆمارکراون و لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن دەستپێدەکات و هەموو ئاسانکاریەکییان بۆ دەکرێت.
- ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی کاڵا دەکرێت و مەرجەکان کەمدەکرێنەوە، هەروەها سزای دواکەوتنی هاوردەکردن نامێنێت.
- فەرمانگەی خانوبەرە، تۆماری کۆمپانیاکان، گەشەپێدانی پیشەسازی، دەستەی وەبەرهێنان و بانکی رەشید و رافیدەین بۆ کۆبونەوەکانی داهاتو بانگهێشت دەکرێن و بەشداری دەکەن.
- یەکێتی ژورە بازرگانییەکان، یەکێتی پیشەسازییەکان و کەرتی تایبەت بەشداری دەکەن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری.
ژ.م