کوردستانی

نەبوونی بەنزین ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لەکاردەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەبوونی بەنزین ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لەکاردەخات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی سێ رۆژە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی ئیدارەی گەرمیان بەهۆی نەبوونی بەنزین کاریان نەکردووە و حکومەتیش بێدەنگە بەرانبەر بەم پرسە و خێرخوازان بەنزینیان بۆ دابینکردووە.

رەفیق قادر، لێپرسراوی کردە پزیشکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی سێ رۆژە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی تەندروستیی گەرمیان بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە کاریان نەکردووە، بەڵام لەلایەن سەرمایەدارێکەوە بڕێک بەنزین ئامادەکراوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەست بەکارەکانیان بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا هیچ لایەنێکی فەرمی وەکو حکومەت بەنزینیان بۆ دابیننەکردووین ئەمڕۆش دووبارە قسەمان لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان کردووە و تائێستا هیچ وەڵامێکیان نییە".

لە ماوەی رابردوودا لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە ئۆتۆمبێلەکان لە کارکەوتن، بەڵام دواتر لایەنی پەیوەندیدار بەنزینی بۆ دابینکردن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی