گێتی

ئەمه‌ریكا: هیچ سزایەكی نوێمان بەسەر بانكەكانی عیراقدا نەسەپاندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمه‌ریكا: هیچ سزایەكی نوێمان بەسەر بانكەكانی عیراقدا نەسەپاندووە
مەودا میدیا-

له‌ لێدوانیكیدا باڵیۆزی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق ئاشكرایكرد كه‌ وڵاتەكەی نرخی دۆلاری لە عیراق به‌رزنه‌كردووەته‌وه‌ و هیچ سزایەكی نوێی بەسەر بانكەكاندا نەسەپاندووە.

 ئالینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمه‌ریكا لە عیراق وتی "وڵاتەكەی به‌های دۆلار لە عیراق دیاری ناكات و هیچ سزایەكی نوێی بەسەر بانكەكاندا نەسەپاندووە و تەنها چەند رێكارێكی گرتووەته‌به‌ر بۆ رێگەگرتن لە سپیكردنەوەی پارە".

رۆمانۆسكی له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ بەهێزكردنی سیستمی بانكی لە عیراق كە ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پێوه‌ی سه‌رقاڵن، ئەوەش بۆ خستنه‌سه‌رهێلی عیراقه‌ كه‌‌ له‌گه‌ڵ سیستمی بانكی جیهانی خۆی بگونجێنێت و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بەپێی رێكەوتنى بانكی فیدراڵی ئەمه‌ریكی و بانكی ناوەندی عیراقی جێبه‌جێده‌كرێت".

هەروەها ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ خزمه‌تكردنی حكومه‌ت و گه‌لانی عیراقه‌ له‌پرۆسه‌ی نه‌بردنه‌ده‌ره‌وه‌ و سپیكردنەوەی پارە و ئەو رێوشوێنانەش به‌رله‌ چەندین ساڵ دەستمانپێكردووە و قۆناغ بە قۆناغ لەلایەن بانكە عیراقییەكانەوە كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان