کوردستانی

سەندیکا، کۆمەڵە و یەکێتییەکان پێویستە ئەمساڵ کۆنگرە ببەستن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەندیکا، کۆمەڵە و یەکێتییەکان پێویستە ئەمساڵ کۆنگرە ببەستن
مەودا میدیا-


حکومەتی هەرێم داوای لە سەندیکا، کۆمەڵە و یەکێتییەکانی کوردستان کرد پێویستە ئەمساڵ کۆنگرە ببەستن و ماوەی 180 رۆژی بۆ داناون بۆ ئەوەی کارەکانیان رێکبخەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی هەموو کۆمەڵە، یەکێتییەکان و سەندیکاکانی ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستە لە ماوەی 6 مانگدا کۆنگرە ببەستن. بەستنی کۆنگرەی سەندیکا، کۆمەڵە و یەکێتییەکان، پاڵپشت بە یاسای کۆمەڵە و رێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە 18ـی ساڵی 1993، کاری پێویست ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی سەندیکا و کۆمەڵە و یەکێتییەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردنیان بەپێی یاسای بەرکار و پەیڕەوی ناوخۆییان لە ماوی6 مانگدا.

ماوەیەکی زۆرە سەندیکا، کۆمەڵە و یەکێتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیان نەبەستووە.
 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە