کوردستانی
کێشەکانی قەزای پێنجوێن کۆتایی نەهاتووە و داوای دابینکردنی بودجە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ماوەی رابردوودا دانیشتووانی قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەبەر نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزاری پێویست خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لایەنی پەیوەندیدار بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێدان بە تایبەت کێشەی کارەبا.
زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا لە قەزای پێنجوێن کێشەی کارەبا نییە بەپێی پێویست کارەبا دراوە بە هاوڵاتییان، بەڵام کێشەی خزمەتگوزارییەکانی دیکە هەیە"،
ئاماژەی بەوەشکرد "داوامانکردووە بودجەیەکی تایبەت بە قەزای پێنجوێن تەرخانبکرێت کە بتوانرێت کێشەکانی رێگەوبان و کەرتی تەندروستی و پەروەردەیی پێ چارەسەر بکرت".
لەبارەی دابەشکردنی بەرمیلێک نەوتی دیکە بە هاوڵاتییانی قەزاکە قایمقامی پێنجوێن وتی "پارێزگاری سلێمانی پێی راگەیاندووین ئەو نەوتەی لە بەغداوە یەت بۆ سلێمانی ئەگەر بڕەکەی زۆربێت، ئەوا بەرمیلێک نەوتی دیکە دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتییانی پێنجوێندا".
س،ر

بیروڕا