عیراقی

بانکی ناوەندیی عیراق لەبارەی دەستکەوتنی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکی ناوەندیی عیراق لەبارەی دەستکەوتنی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندیی عیراق لەبارەی رێگریی لەپارەی کاش روونکردنەوە دەدات‌ و رەتیدەکاتەوە رێگریی لە فرۆشتنی پارەی کاش بە هاوڵاتییان بکات یان سنوورداری كردبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانونی دووەمی 2023 لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "ئه‌و هه‌واڵانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه‌ ئێمه‌ رێگریی ده‌كه‌ین لە فرۆشتنی پارەی کاش بە هاوڵاتییان راست نین، رێکاری تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی دڵنیایی دەدات لەوەی کە پێویستی هاوڵاتی بە دۆلار دابیندەکات‌ و رێگریی دەکات لە دووبارە فرۆشتنەوە بە هەمان کەس".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم رێکارەى په‌یڕه‌وده‌كرێت ئه‌لکترۆنییه‌ و دەرفەتێکه‌ بۆ هاوڵاتییان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار به‌شێوازێکی  شەرعی بەبێ سنووردارکردن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان