کوردستانی
زۆرترین بەفر لە حاجی ئۆمەران و زۆرترین باران لە رەواندز باریوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بارینی بەفر و باران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بە پێی پێشبینییەکە بێت زۆرترین بەفر لە حاجی ئۆمەران و زۆرترین بارانیش لە رەواندز باریوە.
ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بارینی بەفر و باران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بە پێی پێشبینییەکە بێت زۆرترین بەفر لە حاجی ئۆمەران و زۆرترین بارانیش لە رەواندز باریوە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەماوی 24 کاتژمێری رابردوو بەفر و باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم باریوە بە جۆرێک زۆرترین بەفربارین لە حاجی ئۆمەران بووە و زۆرترین بارانیش لە رەواندز باریوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بەفربارین لە ناوچە جیاوازەکان بەمشێوەیە بووە:
تەوێڵە: 1.5 سانتیمەتر
کانی ماسێ: 13.0 سانتیمەتر
بامەرنێ: 1.0 سانتیمەتر
شیلادزێ: 2.0 سانتیمەتر
دینارتە: 1سانتیمەتر
چامانکێ: 7.0 سانتیمەتر
رواندز: 10 سانتیمەتر
سۆران: 10 سانتیمەتر (گوندی هاودیان)
قەڵادزێ، دەروازەی کێلێ: 25 سانتیمەتر
حاجی ئۆمەران: 32 سانتیمەتر
ژ.م
ژ.م
بیروڕا



