کوردستانی
نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی یه‌ك دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی کۆبوونەوە و نرخی ئەمپێری موەلیدەیان بۆ مانگی کانونی دووەمی 2023 دیاریکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1\2\2023 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه به‌پێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (59) دینار دیاریكرا كه به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (305) بۆ (330) كاتژمێڕ كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (17750) بۆ (19250) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەو موەلیدانەى کە بەرنامەى کارکردنیان لە (7)ى بەیانى بۆ کاتژمێر (1)ی شەوە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان (21) بۆ (23) هەزار دینارە، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان به‌یانیان له كاتژمێر (6:30) بۆ (8:00) ده‌بێت هه‌روه‌ها له كاتژمێر (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شه‌و له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته كاره‌با بدرێت به هاوڵاتییان".
س،ر
بیروڕا