راپۆرت
بارودۆخی پەنابەران لەنێو گەمەی تورکیا و ئەوروپادا
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین- هێمن سەعید
توركیا ماوەی چەند ساڵێكە لەهەوڵدایە بۆ رزگاربوونی لەو ژمارە زۆرەی پەنابەر کە رووی لە وڵاتەكەی كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار دەستوەردانی سەربازیی كردووە لە ناو خاكی سوریا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام و گەڕاندنەوەی پەنابەرانی نێو وڵاتەكەی بۆ ئەو ناوچەیە، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت لە ئامانجەكەی. لە دوایین هەوڵیشیدا، بەریەكەوتنی سەربازیی سوپای وڵاتەكەی لەگەڵ سوپای سوریا لە ئیدلب لێکەوتەوە كە بووە هۆی خەسارەتێكی گەورە لە سوپاكەی و زیاتر لە 33 سەربازی كوژران.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، بەشداریى راپۆرتى شيكاريی ئينيستيتوتى نارين بۆ توێژینەوەى كرد و دەڵێت: "حكومەتی توركیا وەك كاردانەوەیەك بۆ ئەو شكستە و دروستكردنی پاڵەپەستۆیەك لەسەر وڵاتانی ئەوروپا، لە رۆژی هەینی رابردووەوە هەستاوە بە لابردنی كۆتی سەر پەنابەرانی نێو وڵاتەكەی و دەرگای بە روویاندا كردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە بە هەزاران پەنابەر روویان لە سنوورەكانی یۆنان كردووە و هەتا ئێستاش بەردەوامیی هەیە."
هەر بەگوێرەی راگەینراوی وەزیری ناوخۆی توركیا (سولەیمان سۆیلۆ) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر "زیاتر لە 130 هەزار پەنابەر توركیایان بەجێهیشتووە و بەرەو سنوورەكانی یۆنان رۆشتوون."
سایتی (بی بی سی) عەرەبی ئاماژەی بەوە كردووە "زۆربەی ئەو پەنابەرانەی روویان لە سنوورەكانی ئەوروپا كردووە؛ سوری، عیراقی، میسری، ئێرانی و ئەفغانین. لەنێویشیاندا ژمارەیەكی زۆر منداڵ و ژن هەن." بەڵام بەپێی قسەی ئاری جەلال؛ ژمارەی كۆچبەرە عیراقییەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە لە 150 كەس تێناپەڕێت.
ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی شەممەی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند: "توركیا دەرگای كردووەتەوە بە رووی پەنابەراندا و بەنیازیش نییە دایبخات، چونكە دەبێت ئەوروپا پابەندبن بەرامبەر بەڵێنەكەیان." مەبەست لە بەڵێنەكەی ئەردۆگان ئەوەیە؛ لە ساڵی 2016 رێکكەوتنێك كراوە لە برۆكسل لەنێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیا سەبارەت بەو كۆچبەرانەی بە ناو خاكی توركیادا دەڕۆن بۆ ئەوروپا.
رێككەوتنی 2016ی نێوان یەكێتی ئەوروپا و توكیا چییە؟
ساڵی 2015 بەهۆی تەشەنەکردنى دەسەڵاتى رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەكانی سوریا و عیراق، رێژەیەكی زۆری پەنابەری سوری و عیراقی روویان لە توركیا كرد بەمەبەستى چوونیان بەرەو ئەوروپا، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆریان دەمردن و دەخنكان، وەك چارەسەرێك بۆ ئەو كۆچە بەلێشاوەی پەنابەران بۆ وڵاتانى یەكێتی ئەوروپا و رێگریكردن لە روودانی كارەساتی مرۆیی، لە مارسی 2016، یەكێتی ئەوروپا و توركیا گەیشتنە رێكکەوتنێك بە گەڕانەوەی ئەو پەنابەرە سوریانەی كە گەیشتبوونە دوورگەکانى یۆنان بۆ ناو خاكی توركیا، لەبەرامبەردا توركیا شەش ملیار یۆرۆ وەربگرێت و مەرجی ڤیزەی ئەوروپی هەڵبگیرێت لەسەر هاوڵاتییە توركەكان بۆ چوونە ناو ئەوروپا. پاش پەسەندكردنی رێكکەوتنەكە، رێژەی كۆچكردنی پەنابەران بۆ ئەوروپا بە تەواوی كەمیكرد.
سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە بەشداریی ئەم راپۆرتە شيكارييەى ئينيستیتوتى نارين بۆ توێژینەوە و بڵاوکردنەوە دەڵێت: "ئەو بارودۆخەی بەناوی كێشەی كۆچبەران ئێستا دروست بووە، تەنها یارییەكی سیاسی و ئابوورییە لەنێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپا، ناتۆ، یۆنان."
لەئێستادا ئەو كارەی ئەردۆگان، وڵاتانی ئەوروپیی تووشی دڵەڕاوكێ کردووە. وڵاتی یۆنان و بولگاریا رێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتۆتەبەر بۆ رێگریكردن لە چوونە ناوەی پەنابەران بۆ وڵاتەكانیان. لەم پێناوەشدا یەكێتی ئەوروپا پشتیوانییەكی تەواوی ئەو دوو وڵاتە دەكات.
لەم بارەیەوە سەرۆكی دانوستانكاری ئەوروپی (ئورسۆلا فۆن دێر لاین) دەڵێت: "كاری لەپێشینەمان بریتییە لە پاراستنی سیستمی سنووری دەرەوەی یۆنان كە سنووری یەكێتی ئەوروپاشە." هەروەها وتیشی: "ترسی یۆنانییەكان ترسی ئێمەشە."
بۆ رێگری لە چوونە ناوەوەی كۆچبەران بۆ ناو ئەوروپا، ئۆرسۆلا؛ پاڵپشتیی مادیی بە گوژمەی 780 ملیۆن دۆلار بۆ یۆنان دەربڕیوە و یۆنانیشى وەک قەڵغانى ئەوروپا ناوزەند کرد.
یەكێتی ئەوروپا چۆن هاوكاریی یۆنان دەكات؟
هەریەكە لە سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپی (چارلس میشێل) و سەرۆكی دانوستانكاری ئەوروپی (فون دێر لاین) و وتەبێژی پەرلەمانی ئەوروپی (دیڤد ساوسۆلی)، بە هاوڕێیەتی سەرۆك وەزیرانی یۆنان (كیریاكوس میتسۆتاكیس) رێکكەوتن لەسەر:
1-دیاریكردنی ناوچەیەکى وشكانی بە گوژمەی 780 ملیۆن دۆلار كە تیایدا هاوكاریی پەنابەرانیش دەگرێتەوە.
2-دابینکردنى هێزێك لە ئاژانسى فرونتیكس كە حەوت كەشتی و فڕۆكەیەكی هێلیكۆپتەر و فڕۆكەیەكی ئاسایی و سێ بارهەڵگر و زیادكردنی 100 سەربازی پاسەوانی سنوور لەخۆدەگرێت.
3-چاودێریكردن و پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل بە لیژنەیەکی تەندروستی و داوودەرمان و خێمە.
رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ، رۆژی شەممە، لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "13 هەزار پەنابەر لە نزیك سنووری یۆنان كۆبوونەتەوە و چاوەڕێی كرانەوەی رێگاکان دەکەن تا بڕۆن بەرەو ئەوروپا." ئەو ژمارە زۆرەی كۆچبەر لەكاتێكدایە كەشوهەوای ئەو ناوچانە زۆر ساردە و مەترسیی كارەساتی مرۆیی دەكرێت.
بارودۆخی سنوور چۆنە؟
ئاژانسی رۆیتەرز، لەسەر زاری ئەفسەرێکی سوپای یۆنان، رایگەیاند "شەوی دووشەممەی رابردوو، بەریەکكەوتن لەنێوان هەزاران پەنابەر و هێزی ئاسایشدا روویداوە." وتیشی: "ئەوە پەیامێکە بۆ پەنابەرەكان تا تێبگەن کە رێگەنادەین بپەڕنەوە."
هەر لەم بارەیەوە سیروان بابان ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەو رێژە زۆرەی كۆچبەر لەئێستادا لە سنوورەكانی توركیا و یۆنان كۆبوونەتەوە مەترسیی زۆری هەیە كارەساتی مرۆیی گەورەی لێبكەوێتەوە، چونكە لە لایەك یۆنان خۆی دەیەوێت كارەسات دروست ببێت و سەرنجی دونیای بۆ رابكێشێت، چونكە یۆنان توانای بەرگەگرتنی ئەو رێژە زۆرەی پەنابەری نییە، لە لایەكی دیكەش بەهۆی مەترسیی نەخۆشیی كۆرۆنا و سەرمای زۆر، کۆچبەران گیریانخواردووە و لەلایەن توركیا و یۆنان بە توندیی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت."
ئاری جەلال، لەسەر زاری كۆچبەرێكی عیراقییەوە ئاماژەی بەوەدا كە "بە چاوی خۆیان بینیویانە سوپای توركیا تەقەیان لێكردون و بریندار و كوژراو هەیە. ئەوە جگە لەوەی سوپای یۆنانیش کارڕایی توندی گرتۆتەبەر و بە توندیی رووبەڕووی كۆچبەران دەبێتەوە بە دار و گازی فرمێسكڕێژ."
سیروان بابان، باسی لەوە کرد کە "لەئێستادا پەنابەران لە بارودۆخێكی زۆر ناهەمواردان و لە رووبەرێکى زۆری سنووریدا گیریانخواردووە و بەبێ خۆراك و دەرمان لەو سەرمایەدا ماونەتەوە."
ئامارەكانی رێژەی مردن، تائێستا 11 حاڵەتی مردنیان تۆماركردووە كە بەهۆی سەرما و رووبەڕووبوونەوەی سەربازانی یۆنان و توركیا روویداوە.