ئابووری

ئاگاداری نرخی زێڕ چی بەسەرهاتووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداری نرخی زێڕ چی بەسەرهاتووە؟
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان

سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات هاوڵاتییان بە کەمی زێڕەکانییان دەفرۆشن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی شوباتی 2023 دلێر تاهیر، سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند '' نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەمەریکا دەگەڕێتەوە و پەیوەندی نییە بە بەهای دۆلارەوە''.

ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییان زۆر بە کەمی سەردانمان دەکەن و زێڕەکانیان دەفرۆشن بە هۆکای ئەوەی کە هێشتا نەیانزانیوە کە نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا "هاوڵاتییان بە مەبەستی هاوسەرگیریش زێڕی زۆر ناکڕن و زۆرترین رێژە 20 مسقاڵ زێڕە، زۆرینەی هاوڵاتییانیش تەنها 10 مسقاڵ زێڕدەکەن، هەروەها هەندێک کەسیش تەنها یەک ئەڵقە دەکەن".

روونیشیکردەوە "ماوەی نزیکی سێ مانگە بازاڕی زێڕ بەمجۆرەی لێهاتووە و هاوڵاتییان بۆ فرۆشتنی زێڕەکانییان روو لە بازاڕ ناکەن و لای خۆیان دەیهێڵنەوە".

ئەمە دوابەدوای ئەوەیە کە ماوەی چەند مانگێکە بەهای دۆلار گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە، هەروەها زێڕیش بە هەمان شێوە ئەم گۆڕانکارییانە زیانێکی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاندووە.

 ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:

- یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 468 هەزارە.

- یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 401 هەزارە.

- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 به 418 دۆلارە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە