عیراقی

پلاسخارت؛ ئەوان چاوەڕێی ئەوەن هەرێم و بەغدا رێبکەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلاسخارت؛ ئەوان چاوەڕێی ئەوەن هەرێم و بەغدا رێبکەون
مەودا میدیا-


جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی - یۆنامی وتارێکی سەبارەت بە باردوخی عیراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد.

پلاسخارت لە وتارەکەیدا باسی کێشەکانی عیراق و ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەری کرد و داوای راگرتنی دەکات، هەروەها یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند و چارەسەکردنییان بەشێکی دیکەی وتارەکەی بوو.

نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لە وتارەکەیدا، باسی لە پەیوندی نێوان عیراق و وڵاتانی دیکە کرد و وتی، حکومەتی عیراق سیاسەتی کراوەیە و دەیەوێت هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانیدا رابگرێت و هەورەها باسی لەوەشکرد ئەوان چاوەڕێی ئەوەن هەرێم و بەغدا رێبکەون و بودجەی ساڵی 2023ش پەسەند بکریت.

بەپێی راپۆرتەکەی جێنین پلاسخارت، حکومەتی عیراق دەیەوێت کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندڵی لەو وڵاتە بکات. باسی لەوەشکرد بەشداری ژنان لە کایە جیاوازەکانی حوکمڕانی لەو وڵاتە لاوازە و چاوەڕێی زیاتر بەشداری کارای ژنان دەکەن لە ناو حکومەتدا.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان