ئابووری

یەك لیتر بەنزین دەبێتە 420 دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەك لیتر بەنزین دەبێتە 420 دینار
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، پێویستە نرخی بەنزین بۆ ئاساتێكی زۆر دابەزێت.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "كاتێك نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی دادەبەزێت، پێویستە نرخی بەنزینیش دابەزێت بەپێی رێژەی دابەزینی نرخی نەوت، چونكە ئەویش هەرزان دەكەوێت".

باسی لەوەشكرد "ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە و تائێستا بەڕێژەی لەسەدا 35 دابەزیووە، لەو حاڵەتەدا پێویستە نرخی بەنزینیش دابەزێت بە جۆرێك یەك لیتر بۆ 420 دینار و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەبێت بە فەرمی ئەو نرخە كەم بكاتەوە".

وتیشی "ئەگەر ئەو نرخە لە لایەن حكومەتەوە كەمنەكرێتەوە ئەوەمان بۆ روندەبێتەوە كە بەرپرسان شەریكی كۆمپانیاكانن و لە بەرژەوەندی خۆیان و كۆمپانیاكان هەموو كارێك دەكەن".

Qaiwan
Qaiwan