تەندروستی

ئێران کۆنترۆڵی نەخۆشییە نەگوازراوەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران کۆنترۆڵی نەخۆشییە نەگوازراوەکان دەکات
مەودا میدیا-

کۆرش ئیتەماد، بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانە دەڵێت "شێرپەنجە، شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و نەخۆشییە دەروونییەکان پێنج پۆلی سەرەکی نەخۆشییە ناگوازراوەکانن، هەروەها جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحول، کەمی چالاکیی جەستەیی، خۆراکی ناتەندروست و پیسکەرەکانی هەوا هۆکاری سەرەکی مەترسی ئەم نەخۆشیانەن".

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە "پشکنینی پێشوەختەی نەخۆشییە ناگوازراوەکان و کۆنترۆڵکردنی هۆکارەکانی مەترسی دوو رێگەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکان".

لە ساڵی 2020 وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، پلانێک جێبەجێ دەکات کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی مردنی پێشوەختە بەهۆی نەخۆشییە ناگوازراوەکانەوە بە رێژەی 25% لە ماوەی پێنج ساڵدا، بەڵگەنامەی خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە ناگوازراوەکان کە لە ساڵی 2014 دەستیپێکردووە، تیشکی خستووەتە سەر کۆنترۆڵکردنی چوار نەخۆشییە سەرەکییەکەی دڵ و خوێنبەرەکان، شەکرە، شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەناسە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە 13 ئامانج دانرابوو تا ساڵی 2025 بەدی بهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی مردنی پێشوەختە بەهۆی نەخۆشییە ناگوازراوەکانەوە بەڕێژەی لەسەدا 25، لە لایەکی دیکەوە، هۆکارەکانی مەترسی پەیوەست بەم نەخۆشیانە، لەوانە شێوازی ژیانی دانیشتن، قەڵەوی، خراپی خۆراک و جگەرەکێشان لەبەرچاو گیرا.

نەخۆشییە ناگوازراوەکان (NCDs) لە ئێران لە 82%ی هەموو مردنەکان پێکدەهێنن. لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، مردن بەهۆی نەخۆشییە نەگوازراوەکانەوە بە رێژەی 14.5% زیادی کردووە. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ساڵی 2016دا 304 هەزار و 400 حاڵەتی مردنی پێشوەختە لە ئێران بەهۆی نەخۆشییە نەگوازراوەکانەوە بووە.

نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زۆرترین پشکیان هەیە کە لە 43%ی کۆی مردنەکان بەهۆی نەخۆشییە نەگوازراوەکانەوە بوون، بۆیە ئێران بڕیاریدا رێگە لەم نەخۆشیانە بگرێت بە گرتنەبەری رێگەی پێشوەختە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن