خولەکانی جیهان

هازارد: ئەوەی میسی و زیدان دووبارە ناکەمەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هازارد: ئەوەی میسی و زیدان دووبارە ناکەمەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی بەلجیکی ئێدن هازارد باسی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی کرد لە دوای مۆندیالی قەتەری 2022.
 
هازارد لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "ئاڕ تی بی ئێف" بەلجیکی گوتی: نەمدەتوانی خۆم ببینم لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەشداری ناکەم و بچم بۆ یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی.
 
تۆنی کرووس هاو تیمەکەم دوو ساڵ لەمەوبەر لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وازهێنانی خۆی راگەیاند و پێی وتم کاتێک کە باقی یاریزانەکان دەچنە تیپە نەتەوەییەکە دەتوانێت خۆشی لەگەڵ منداڵەکانی بکات.

لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی وەک زیدان و لیۆنێل میسی و ئیبراهیمۆڤیچ، هازارد وەڵامی دایەوە و وتی: ئەوە بۆ من روونادات، من 100٪ دڵنیام کە خۆم نابینم ئەنجامی بدەم و هەرگیز لە مێشکمدا نییە.
 
لە پرسیارێکی تردا کە ئایا ئەوان بە دوودڵی وازهێنانی خۆیان راگەیاند لە ئاستی نێودەوڵەتی، هازارد وتی: باشە. وابزانم ئێمە بە دوودڵییەوە بڕیارمان دا کاتێک هات بۆ تیمی نەتەوەیی، بەڵام بە مێژووی تایبەتی خۆم. ئەوان بەردەوام بوون لە یاریکردن لەگەڵ تیمەکانیان، لە کاتێکدا من زۆر کەمتر یاریم دەکرد.
 
فیلیپی پاشا دوای وازهێنانی پەیوەندی پێوە کردم، بەڵام ئەوەی باسمان کرد لەگەڵمان دەمێنێتەوە. لە تۆپی پێ نابێت هەرگیز نەڵێی مەحاڵ، بەڵام من زۆر شتی ترم هەیە بۆ کردنی، وەک بەسەربردنی کاتی زیاتر لەگەڵ منداڵ و خێزانەکەم. من نابینم کە بڕیارەکەم بە ویچم دەگۆڕێم.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە