خولەکانی جیهان
نهێنیەکی دیکەی کەیسی بەرشەلۆنە ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ دوو شەممە وردەکاریی نوێی لەدۆسیەی تۆمەتبارکردنی یانەی بەرشەلۆنە بەگەندەڵی وەرزشی و تێوەگلان لەپەیوەندییەکی گوماناوی لەگەڵ جۆزێ ماریا ئینریکێز نێگریرا جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوان لە لالیگا ئاشکراکرد.
بەپێی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، دەسەڵاتی باج پشتڕاستی دەکاتەوە کە نیجیریرا، پارەی زۆری بە نەقدی کشاندەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵانی 2016 تا 2019 (4 ساڵ) بدرێت بە لایەنی سێیەم.
ئەو پارەیە گومان دەکرێت بەشێک بێت لەو حەوت ملیۆن یۆرۆیەی نیجرە لە بەرشلۆنە وەریگرتووە.

نیجرە 550,000 یۆرۆی کاش کشاندەوە، بەڵام لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ شوێنەکەی.
هەمان رۆژنامە ئاشکرایکرد: کە سەیر بوو نیجریرا لە ماوەی ساڵێکدا 150 هەزار یۆرۆی بە نەقد کشاندەوە بۆ حسابی لایەنی سێیەم.
مارکا دەشڵێت: شوێنی ئەو پارەیەی نیجرە لە بەرشلۆنەوە وەریگرتووە بەپێی پسولەکان هێشتا نەزانراوە.
وەزارەتی دارایی پرسیاری لە بەکارهێنانی ئەو بڕە پارە زۆرەی نێجیریرا کرد، بەو پێیەی کە فیدراسیۆنی ئیسپانیا هەموو خەرجییەکانی شوێنی نیشتەجێبوون و گەشت و خواردنەکەی داپۆشیوە.