گێتی

رووسیا: دەتوانین ئەمەریکا و هەر دوژمنێکی دیکەش لەناوبەرین

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووسیا: دەتوانین ئەمەریکا و هەر دوژمنێکی دیکەش لەناوبەرین
مەودا میدیا -
 
ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا رایدەگەیەنێت خاوەنی چەکی پێشکەوتوو و دەگمەنن کە لەتوانایاندا هەیە ئەمەریکا و هەر دوژمن و رکابەرێکی دیکە لەناوببەن.
 
ئەمڕۆ 27ی ئازاری 2023 نیکۆلای پاترۆیڤ، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند "مۆسکۆ بەهۆی توانا سەربازییەکانییەوە لەهیچ کەس ناترسێت و پشوودرێژ و ئارامگرە، دەتوانێت هەر دوژمن و رکابەرێک لەناو ببات کە ببێتە هۆی هەڕەشە بۆسەرمان، خاوەنی چەکی پێشکەوتووە و تەنانەت دەتوانێت ئەمەریکاش لەناوببات".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "بیرکردنەوەیەکی گەمژانەی بەرپرسانی ئەمەریکا ئەوەیە کە پێیان وایە رووسیا ناتوانێت وەڵامی پێشوەختەی چەکی ئەتۆمی بداتەوە".
 
ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا ئەوەشی خستەڕوو "هەندێک کەس مێژووی لەبیرکردووە و وای کردووە باسی تۆڵەسەندنەوە بکەن، ئەوانە وای بۆ دەچن کە ئەوە دەبێتە هۆی سەرکەوتن بەسەر رووسیادا".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان