کوردستانی

گەڕانەوەی زستان لە وەرزی بەهاردا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەڕانەوەی زستان لە وەرزی بەهاردا
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت بەهۆی دروستبوونی بارستەیەکی ساردی جەمسەری پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشوهەوا سارد دەکات.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناس بە مەودا میدیای راگەیاند "دروستبوونی بارستەیەکی ساردی جەمسەری لەم کاتەی ساڵدا لە باکوور گەیشتووەتە دواسنووری جێگیربوون، لە رۆژی هەینی 31ی ئاداری 2023 دەگاتە ناوچەکان و تا رۆژی دوو شەممەی داهاتوو 3ی نیسانی 2023 کاریگەرییەکانی دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "چڕی ساردی لەکاتی ئێواران و کاتژمێرەکانی بەیانیدا پێشبینیدەکرێت لە ناوچە شاخاوییە کوێستانییەکان پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێت لە ناوچە دەشتاییەکان بەشێوەی وشکە سەرما ناوچەکان دەگڕێتەوە، پاشان پلەی گەرما دەست بە بەرزبونەوە دەکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی