کوردستانی

بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن
مەودا میدیا-

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ئاشکرایکرد دوای چوار رۆژ لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە بە ناچاری بیرە نەوتەکان دادەخەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئاداری 2023 كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند "دوای چوار رۆژ لە راگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ئەمڕۆوە بە ناچاری دەستمان بە داخستنی بیرە نەوتەکان کرد".

ئاماژە بەوەشدەکات "دوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کورستان بەردەوام بووین لە بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام توانای کۆگاکردنمان سنووردارە".

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ئەوەشی خستەڕوو "پێش راگرتنی هەناردەی نەوت رۆژانە 107 هەزار بەرمیل نەوتمان بەرهەم دەهێنا".

كۆمپانیای نەوت و گازی نەرویجی دی ئێن ئۆ لە 1971 دامەزراوە و بارەگای سەرەكی لە ئۆسلی پایتەختی نەرویجە، یەكەم كۆمپانیای نەوت و وزە بوو لە ساڵی 2006 بۆ یەكەمجار نەوتی كوردستانی بە فەرمی بەرهەمهێنا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن