کوردستانی
لە عەلوەی سلێمانی دەستگیرا بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمادا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لیژنە هاوبەشەکانیان لە عەلوەی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خورمادا کە شیاو نەبووە بۆ خواردن.
ئەمڕۆ 1ی نیسانی 2023 قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەگومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لەسەر زانیاریی ئاسایشی ئابووری، لە عەلوەی سلێمانی دەستگیرا بەسەر یەک تۆن و 122 کیلۆگرام خورمای هاوردەکراودا".
باسی لەوەشکردووە "ئەو خورمایەی دەستی بەسەرداگیراوە، نموونەکەی رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی کراوە و وەڵامەکەیان بە (شیاوی خواردن نییە) دراوەتەوە، دەستبەجێ قائیمقامی سلێمانی فەرمانی کردووە خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی بکرێتەوە و خورما هاوردەکراوەکەش لەناوببرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



