عیراقی
گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە بودجەدا جێگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بە هەوڵی یەکێتی بابەتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم و گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی 10% لە پرۆژە یاسای بودجەدا جێگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری2023 هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند "لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە گفتوگۆدان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی سەبارەت بە هەردوو مادەی 13 و 14ی تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان".
باسی لەوەشکردووە "وەک چۆن یەکێتی بەڵێنیدا کە پرسی مووچە و داکۆکیکردن لە قوتی هاوڵاتییان پێشینەی کار و ئەرکەکانیانبێت، ئەمڕۆ ئەو بەڵێنەی بردەسەر".
ئەوەشی خستەڕوو " گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێژەی %10ی مانگانە لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیرکرا ".
ر.ع
ر.ع