کوردستانی

تۆمەتبارێك لە دهۆك هەڵهات و لە سلێمانی دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك لە دهۆك هەڵهات و لە سلێمانی دەستگیركرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دهۆك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 2ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند "لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دهۆكەوە گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی سێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، سەرەنجام توانراوە لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردابگیرێت و تۆمەتبارێكیش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە.

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ر، ك ،أ)  لەدایكبووی 1991 بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
 
ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی