کوردستانی
"سەرکردایەتی دەبێتە 30 ئەندام".. زانیاریی ورد لەبارەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی مەترسیدار نییە، ئاماژە بەوەشدەکات بەپێی پەیڕەوی هەموارکراوی ساڵی رابردوو کە دەنگمان پێدا ژمارەی سەرکردایەتی 25 بۆ 30 کەس کەم دەکرێتەوە.
فریاڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێتی رۆژی 27ی ئەیلولی 2023ی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێنجەمی دیاریکردووە و لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە لە مەکتەبی رێکخستن، دەزگای هەڵبژاردن، مەڵبەندی دیراسات و ناوەندی یاسایی کە لە لیژنەکە بەرپرسیارێتی دیاریکردنی ئەندامان و شوێن و کاتی کۆنگرەیان لەسەرە".
لەبارەی مەترسی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی یەکێتی لەم کاتەدا کە دوو هەڵبژاردن لە پێشە، فریاڵ عەبدوڵڵا وتی "نەخێر مەترسیدار نییە، بەپێچەوانەوە یەکێتی بۆیە کۆنگرەکەی خۆی پێشخست، بۆ ئەوەی بتوانێت لەکاتی هەڵبژاردن بە باشترین شێوە ئامادەکارییەکان بکەین، بۆیە ئەو کاتەی دیاریکراوە بۆ بەستنی کۆنگرە باشترین کاتە".
سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی ناوبراو روونیکردەوە "کەمبوونەوەی ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی کاریگەری لەسەر بەستنی کۆنگرە نابێت، هەروەها بەپێی پەیڕەوی هەموارکراوی ساڵی رابردوو کە دەنگمان پێدا ژمارەی سەرکردایەتی 25 بۆ 30 کەس کەم دەکرێتەوە و دووبارە لە کۆنگرەشدا پێداچوونەوە دەکرێتەوە".
وتیشی "پێموایە بەستنی کۆنگرە کارێکی زۆرباشە و نوێبوونەوەی پەیڕەو و پرۆگرامی حزبە و ئەمەش لە بەرژەوەندیی کادرانی یەکێتی و جەماوەری یەکێتی و خەڵکی کوردستان".
یەکێتی دوای 17 ساڵ لە دامەزراندنی، ساڵی 1992 کۆنگرەی یەکەمی بەست، دووەم کۆنگرەی لە ساڵی 2001 و سێهەمیش لە ساڵی 2010 لە سلێمانی بەسترا و لە ساڵی 2019 چوارەمین کۆنگرەی بەست، هەروەها بڕیارە لە رۆژی 27ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت.
س،ر