ئابووری

شارەزایەکی دارایی و بانک زانیاریی نوێ لەبارەی بەهای دۆلارەوە ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەزایەکی دارایی و بانک زانیاریی نوێ لەبارەی بەهای دۆلارەوە ئاشکرادەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی دارایی و بانک رایدەگەیەنێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە عیراق هیچ پاساوێکی زانستی نییە، ئاماژە بەوەشدەکات بازاڕی دۆلار لە دەستی حکومەتی عیراقی نەماوە. 

گوڵاڵە سدیق، شارەزا لە بواری دارایی و بانک لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە عیراق هیچ پاساوێکی زانستی نییە، چونکە لە بۆرسەی جیهانی و بانکی ناوەندیش 100 دۆلار بە 131 هەزار دینارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری ئەو بەها بەرزەی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بازرگانە سیاسییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان مامەڵەی پێوەدەکەن و بە گران دەیخەنە بازاڕەکانەوە و حکومەتیش دەسەڵاتی نییە بەسەریاندا، لەبەرئەوە پێشبینی دەکەم تاوەکو ماوەیەکی زۆر بەهای دۆلار لەم ئاستە بەرزەیا دەمێنێتەوە".

ئەو شارەزایە وتی "بازاڕی دۆلار لە دەستی حکومەتی عیراقی نەماوە، بەڵکو بازرگانە سیاسییەکان خۆیان مامەڵەی پێوەدەکەن لە بەرژەوەندیی خۆیان".

لەئێستادا بەهای 100 دۆلار لە ئاستێکی بەرزدایە و بەهاکەی بەرانبەر بە دیناری عیراقی لە 155 هەزار دینار نزیکبووەتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان