جیهانی
یەكەم حاڵەتی مردن لە توركیا تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی میدیا توركییەكان یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا تۆماركراوە كە پیاوێكی بەتەمەنە.
ئاژانسەكان ئەوەیان بڵاوكردوەتەوە كە ئەو هاوڵاتییەی گیان لەدەستداوە بەهۆی كۆرۆناوە پیاوێكی بەتەمەنەو سەرو 80 ساڵ دەبێت و پێشتر یەكێك لە توشبووانی كۆرۆنا پەیوەندی هەبوە لەگەڵی.
ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی دووشەممە فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا رێكارەكانی توندكردەوە و چەندین گەشتی ئاسمانی داخست و تەواوی رێستۆرانت و كافێ و یاریگاكانی داخست لە پێناو رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.
بەپێی دواین ئامارەكان لە توركیا تائێستا سەرو 50 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.