کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیری دارایی و ئابەوری هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و رایدەگەیەنێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەستپێدەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافی مووچه خۆرانی هه‌رێم ده‌بن.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ میدیاکان رایگەیاند "ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12، نیه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوامانكردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجده‌كات".
دوێنێش له‌پاش بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌كه له‌مانگه‌كانی 9 و 10 و 11، هه‌ندێك له میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم باز به‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شت دا ده‌دات، له به‌رانبه‌ر ئه‌و گومانانه‌دا وه‌زیری دارایی هه‌رێم وتی" مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 7 و 8 یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئێمه به مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی (8 و 9) بە مووچەخۆران دەدەین".
ئاوات شێخ جه‌ناب روونیشیكرده‌وه "بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتووتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رانبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم".
وه‌زیری دارایی وتی "ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه روو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌ستوری و یاسایی كه‌وتۆته سه‌ری لایه‌نی هه‌رێم نیه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیه، چونكه هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندبونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه‌و به‌ته‌مان هه‌موو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێم ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانوو و پاساوێكیان نیه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن".
س،ر
س،ر