کوردستانی
وردەکاریی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی عەربەت رایدەگەیەنێت ئاگادارکراوینەتەوە کە کابینەیەکی ناو فڕۆکەخانەی عەربەت ئاگری گرتووە و لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلولی 2023 ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رایدەگەیەنێت ئاگادارکراوینەتەوە کە کابینەیەکی ناو فڕۆکەخانەی عەربەت ئاگری گرتووە و لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن و دڵنیا نین کە بۆردوومانە یاخود هێرشی درۆنی".
هەر لەو بارەیەشەوە دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ - عەربەت بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوەکە تەواو ئەمنییە و پەیوەندی بە دەزگایەکی ئەمنییەوە هەیە بۆیە ئێمە بەپێی یاسای پارێزگاکان دەسەڵاتمان نییە و هیچ زانیارییەکی ورد و دروستیش لەبارەی رووداوەکەوە تاوەکو ئێستا نازانین".

مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە تیمەکانی ئاسایشی سلێمانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە کە ئایا هۆکاری تەقینەوەی ئەو کابینەیەی ناو فڕۆکەخانەی عەربەت چی بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی رووداوەکەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون کە لەناو کابینەکە و نزیک لە کابینەکەدا بوون.
بیروڕا