دۆزی ژن

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێکی تەمەن 16 ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا
مەودا میدیا-

کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی شاری رەبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن باوكییه‌وه‌ بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە و تەرمی ئەو کچە دوای چوار مانگ لە کوژرانی، چەند رۆژێک لەمەبەر لە بەنداوی سەردەشت دۆزرایەوە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممەی رابردوو تەرمی هایدە حەسەنزادە، تەمەن 16 ساڵ خەڵکی شاری رەبەت لە ناو بەنداوی شاری سەردەشت لە کاتی بەتاڵکردنی ئاوی بەنداوەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە دۆزرایەوە.

ئاماژە بەوەکراوە "کچەکە بلۆک لە قاچی بەستراوە و دەستەکانی بەستراوە و دەمیشی لەزگەی لێدراوە، هایدە حەسەنزادە، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا، واتە نزیکی چوار مانگ لەمەوبەر بێ سەر شوێن بووە، بنەماڵەکەی پێشتر بۆ پەردەپۆشکاری لە کوشتنی کچەکەیان، بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کچەکەیان چووەتە دەرەوەی ئێران".

بە وتەی سەرچاوەکان، ئومێد حەسەنزادە، باوکی ئەم کچە تەمەن 16 ساڵە و دوو کچی دیکە، لە ئێستادا دەستبەسەر کراوە و دانی بەوەداناوە کە بکوژی کچەکەیەتی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە