کوردستانی
وتەکانی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی حزبەکە و بەشێک لە بەرپرسانی عیراق و هەرێم لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی لە ئەندامانی یەکێتی کرد و رایگەیاند "بەوپەڕی رێز و شکۆوە لەم رۆژەدا خوالێشخۆشبوو مام جەلال بەبیردێنینەوە و گیانی شاد و ئاسوودە بێت، یەکێتیی یادگاریی مام جەلالە و دەبێت لەسەر هەمان گیان و بیر و ئاراستەی ئەو بۆ تەبایی و چارەسەری کێشەکان بەردەوام بێت".

ئاماژەی بەوەکرد "یەکێتی رۆڵێکی دیار و سەرەکی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دوو هێزی سەرەکیی دامەزرێنەری ئەزموون و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بوون، ئێستاش یەكێتی لە هەرێمی کوردستان و عیراقیش یەکێکە لە هێزە کاریگەرەکان".
نێچیرڤان بارزانی وتی "ئەزموونی کارکردنی پێکەوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان؛ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆک مام جەلال سەلماندوویەتی کە سەرکەوتن لە یەکڕیزی و هاوبەشی و کاری پێکەوەییدایە".
وتیشی "سەرکەوتنی راپەڕین و جێگیرکردنی فیدراڵی بەرهەمی راستەوخۆ و هاوکاریی و تەبایی و برایەتی بووە. ئێستاش بۆ پاراستنی دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاکە رێگە هاوبەشی و پێکەوە کارکردنە لە هەرێمی کوردستان و بەغدا و پێچەوانەکەشی زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت."
س،ر